Accessibility links

پاپا فڕانسیس: پـێویستە خەڵکانی هەژار پێش هەموو کەسێکی دیکە ڤاکسینی کۆرۆنایان لێبدرێت


پاپای ڤاتیکان دەڵێت کاتێک ڤاکسینی دژی کۆرۆنا ئامادەکرا بۆ کوتانی خەڵکی، پـێویستە سەرەتا لە خەڵکانی هەژار و بێ دەرامەت بدرێت.

پاپا فڕانسیس ئەمڕۆ هەینی لە وتارەکەیدا بۆ کۆمەڵەی گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان داوای لە ڕێبەرانی سیاسی جیهان کرد هەموو هەوڵێکی خۆیان بدەن بۆ بەرهەمهێنانی ڤاکسینەکە و هەروەها پـێداویستیـیەکانی گرنگن بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی نەخۆشیـیەکە.

گوتیشی" ئەگەربێت و بڕیار بدرێت کێ دەبێت یەکەم جار ڤاکسینەکەی لێبدرێت، ئەوا پـێویستە خەڵکی هەژار و کەم دەرامەت و ئەو کەسانە بن کە زۆر جار جیاوازیـیان لە بەرامبەر دەکرێت، چونکە بێ دەسەڵاتن و سەرچاوەی ئابوریـیان نیـیە."

لە ئێستادا ئەو وڵاتانەی خاوەن ئابوریـیەکی بەهێزن، هەوڵ دەدەن بە زووترین کات ڤاکسینی دژی کۆرۆنایان دەستبکەوێت تاوەکو سنوورێک بۆ نەخۆشیـیەکە لە وڵاتەکانیان دابنێن و ژیانیان ئاسایی بکەنەوە. شارەزایانی ئابوری دەڵێن پەتای کۆرۆنا بە ترلیۆنان دۆلار زیانی بە ئابوری وڵاتان گەیاندووە.

XS
SM
MD
LG