Accessibility links

چین و هیندستان لە کۆبوونەوەدان


گەورە سەرکردە لەشکرییەکانی هیندستان و چین دەستیان کردووە بە وتووێژکردن بە مەبەستی چارەسەرکردنی قەیرانی چەند مانگەیان لەسەر سنوری مشتومڕ لەسەر لە ناوچە شاخاویەکەی لاداک.

ئەم وتووێژانە لە ناوچەی مۆڵدۆ لە وڵاتی چین بەڕێوە دەچێت کە ڕێک دەکەوێتە بەرامبەر ناوچەی لاداکی ژێر کۆنترۆڵی هیندستان.

بەڵام وەک ئاژانسی دەنگ و باسی ئەسیۆشێتد پرێس بڵاوی کردۆتەوە گەورە کاربەدەستێکی وەزارەتی دەرەوەی هیندستان بەشدارە لەو کۆبوونەوەیەی ئەمڕۆ دووشەممەدا.

پشێوی و ئاڵۆزییەکانی نێوان هەردوو وڵاتی چین و هیندستان بەردەوامن، وێڕای چەندان وتووێژ و کۆبوونەوەی نێوان کاربەدەستانی لەشکری و دیپلۆماسی و سیاسی.

لەم چەند هەفتەیەی ڕابردوودا، ئەم دوو وڵاتە گەورەیەی ئاسیا یەک ئەوی تریانی گوناهبار دەکرد بە ناردنی هێزی سەربازی بۆ ناو خاکی یەکتر و هەروەهاش بە تەقە کردنی ئاگادارکردنەوە. ئەمەش یەکەم جار بووە لە 45 ساڵی ڕابردوودا کێشەکانی نێوان بێژینگ و نیودەلهی بەم ئاستە پەرەبسەنێت بە ئەندازەیەک گریمانەکانی قەیرانێکی لەشکری لەو ناوچەیەدا زیاتر کرد.

XS
SM
MD
LG