Accessibility links

جموجۆڵی تاڵیبانەکانی پاکستان


لەشکری پاکستان دەڵێت دوو سەرباز کوژراون لە ئاکامی پێکدادانێک لەگەڵ ژمارەیەک چەکداردا لە باکوری ڕۆژئاوای پاکستان ، هاوکاتی کردەیەکی پشکنین.

لەشکر درەنگانێکی ڕۆژی شەممە دەستی کرد بە پشکنین لە ناوچەی سپالجا لە نزیک میرانشا،شارۆچکەی سەرەکی لە ناوچەی وەزیرستان، کە هاوسنوری ئەفغانستانە.

تا ئەم چەند ساڵەی ڕابردوو، ئەو ناوچەیە، بنکەی چەکدارانی پاکستانی و بیانی بووە، تا ئەو کاتەی لەشکر سەرکەوتنی هێزەکانی خۆی ڕاگەیاند پاش ئەو کێوماڵەی لەو ناوچەیەدا کردبوویان.

تاڵیبانی پاکستان لەم مانگی 9یەدا بەرپرسیارێتی خۆی لە تەقینەوەی بۆمبێکی چێنراو ڕاگەیاند لە هەمان ناوچەی باکوری ڕۆژئاوای وڵاتەکەدا کە ئۆتۆمبێلێکی سەربازی کردبووە ئامانج.

لەو تەقینەوەیەدا 3 سەرباز کوژران و 4 سەربازی تریش بریندار بوون.

دوابەدوای ئەو هێرشە، نیگەرانییەکان زیادیان کرد سەبارەت بە ئەگەری گەڕانەوەی تاڵیبانی پاکستان و سەرلەنوێ خۆڕێکخستنەوەی لەو ناوچەیەدا.

XS
SM
MD
LG