Accessibility links

یەکێتی ئەوروپا پشتیوانی ئۆپزسیۆنی بێلاڕوس دەکات


وەزیرانی دەرەوەی یەکێتی ئەوروپا
وەزیرانی دەرەوەی یەکێتی ئەوروپا

وەزیرانی دەرەوەی ئەوروپا لە برۆکسل پێشوازی لە سڤیتلانا تیکانۆڤسکایا ڕێبەری ئۆپزسیۆنی بێلاڕوس دەکەن، هاوکاتی خۆ ئامادەکارییەکان بۆ سەپاندنی سزاکانی یەکێتی ئەوروپا بەسەر حکومەتی مینسکدا.

لەوەتای ڕاگەیاندنی سەرکەوتنەکەیەوە لە هەڵبژاردنەکەی ڕۆژی 9ی مانگی 8ی ڕابردووەوە و وەرگرتنەوەی پۆستی سەرۆکایەتی، خۆپیشاندانی بێپێشینەی ناڕەزایی دەربڕین دژی حکومەتەکەی ئەلیکساندەر لۆکاشینکۆ، ئەم کۆمارەی یەکێتی سۆڤیەتی پێشووی گرتۆتەوە.

خۆپیشاندەران بە شێوەیەکی بەرچاو و بەردەوامیش سەرکوت دەکرێن.

جۆسیپ بۆرێڵ، بەڕێوبەری سیاسەتی دەرەوەی یەکێتی ئەوروپا لەپاش کۆبوونەوەی ئەمڕۆ دووشەممەی لەگەڵ ڕێبەری ئۆپزسیۆنی بێلاڕوس و وەزیرانی دەرەوەی یەکێتی ئەوروپادا بە پەیامنێرانی ڕاگەیاندووە "سەرکردەی ئۆپزسیۆن ڕاڤەی ڕووداوەکانی بێلاڕوسی بۆ کردووین."

بەڕێز بورێڵ دەڵێت " جەخت دەکەمەوە لە دیالۆگێکی نیشتمانیانەی بەرفراوان لەسەر مافەکانی گەلی بێلاڕوس بۆ هەڵبژاردنێکی ئازاد و ڕەوا." وە دەشڵێت برۆکسل دان نانێت بە لوکاشینکۆدا وەک سەرۆکێکی ڕەوا بۆ بێلاڕوس.

یەکێتی ئەوروپا و وڵاتانی تری ڕۆژئاوا، بەرەنجامەکانی ئەو هەڵبژاردنەی سەرۆکایەتی لە بێلاڕوس ڕەت دەکەنەنەوە و دەشڵێن، هەڵبژاردنەکە ئازاد و ڕەوا نەبووە و برۆکسل ئامادەیە بۆ سەپاندنی سزا بەسەر ئەندامانی ڕژێمەکەی لۆکاشینکۆدا، وەک سڕ کردنی سامانەکانیان و هەروەهاش دانانی قەدەغەکردنی هاتوچۆ لەسەریان.

وەزیرانی دەرەوەی یەکێتی ئەوروپا لە کۆبوونەوەکانیاندا تاووتوێی پشتیوانی داراییش دەکەن بۆ کۆمەڵگەی سیڤیل لە بێلاڕوس، پاش ئەوەی وڵاتی پۆڵەندا بڕی یەک ملیار یۆرۆی تەرخان کرد بۆ یارمەتیدانی ئەو وڵاتە.

لە کۆبوونەوەکانیشدا وەزیرانی دەرەوەی یەکێتی ئەوروپا باسیش لە دۆسێکانی تایبەت بە ڕەوشی لیبیا و هەروەهاش پشێویەکان لە تورکیادا دەکەن.

XS
SM
MD
LG