کاربەدەستانی باڵای هەڵبژاردن لە ئەمریکا ژمارەیەک ڕێوشوێنیان دیاریکردووە، تا مافی دەنگدەر بزانرێت و دەنگدەر ڕووبەڕووی هیچ ستەمێک نەبێتەوە.
خۆپیشاندەرانی عێراقی لەوبڕوایەدان دەسەڵاتدارانی عێراقی ناتوانن چاکسازی بکەن، هەروەها دەشڵێن حکومەت ناتوانێت لێپێچینەوە لەگەڵ ئەوانەشدا بکات کە دەستیان هەبووە لە هەوڵەکانی دراون بۆ سەرکوتکردنی خۆپیشاندانەکان.
دووەم و کۆتا دیبەیتی نێوان سەرۆک ترامپ کاندیدی کۆماریـیەکان و جۆو بایدن کاندیدی دیموکراتەکان شەوی پـێنجشەممە بەڕێوەچوو و ئەم جارە پەتای کۆرۆنا بابەتی سەرەکی ڕووبەڕووبوونەوەکەیان بوو
ئەم دەزگا تەندروستیـیەی حکومەتی فیدراڵی ئەمەریکا، مەزەندە دەکات کە لەو ماوەیەدا 299 هەزار و 28 کەس گیانیان لەدەستداوە و ڕەنگە زیاتر لە 198 هەزار کەسیان یان دوو لەسەر سێی ئەو کەسانە بە هۆی کۆرۆناوە مردبن
کاترین یاکوبسدوتیر سەرۆک وەزیری ئایسلاند لە میانەی وتووێژێکی ڕاستەوخۆی ڤیدیۆیدا ترس دایدەگرێت کاتێک بومەلەرزەیەک شوێنەکەی دەهەژێنێت
کۆمپانیای سۆشیال میدیای تویتەر دەڵێت بژارەی دووبارەکردنەوەی Retweet بە شێوەیەکی کاتی ڕاگرتووە تاوەکو وەک ئامرازێک بەکارنەهێنرێت بۆ بڵاوکردنەوەی زانیاری نادوروست و چەواشەکردنی خەڵکی لە میانەی هەڵبژاردنەکانی ئەمەریکادا.
لە کاتێکدا ئەم پارێزگارەی پێشووی موسڵ دەیویست بارمتەی دارایی بدات بۆ دۆسێیەکی تری کە لەسەری بووە، لە شاری موسڵ دەستگیردەکرێت. پێشتریش نەوفەل عاگوب، سزای ئەمریکای لەسەر بووە هەر بە تاوانی گەندەڵی.
ئەو چوار قوتابییە دەستگیرکراوە، لە نێو ئەو 15 کەسەدا بوون کە بەهۆی تاوانی کوشتنی مامۆستایەکەوە لە گرتوخانە هێڵرابوونەوە.
لەو پەیامەدا بۆ سەرۆکی میسر، کە وڵاتەکەی بە یەکێک لە گەورەترین ئەو وڵاتانە دادەنرێت کۆمەک و یارمەتی لە ئەمریکا وەردەگرێت، زیاتر لە 50 یاسادانەری دیموکرات نوسیویانە "ڕێزگرتن لە مافەکانی مرۆڤ، بابەتێکی سەرەکییە لە هاوبەشیی نێوان ئەمریکا و میسردا."
سەردانی کاربەدەستی دادگای نێونەتەوەیی تاوانەکان بۆ سودان، بە مەبەستی ئامادەکارییە بۆ دادگایی کردنی ئەوانەی گوناهبار کراون لە قەیرانی دارفوردا کە سەدان هەزار کەسی تیادا کوژرا.
ڕێککەوتنەکانی نێوان ژاپۆن و ڤیەتنام هاوکاتە لەگەڵ هەروادێ و زیاتربوونی نیگەرانییەکان لەسەر پێداگرتنی وڵاتی چین لە دەریای باشوری چیندا و هاوکاتیشە لەگەڵ هەوڵەکانی بێژینگ بۆ فراوانکردنی بوونی لەشکری لە ناوچەکەدا.
فڕۆکەیەکی هێڵی ئاسمانی ئیتیحاد، لە ئەبوزەبییەوە گەیشتە فڕۆکەخانەی بن گۆریون و تەنها تاقمی فڕۆکەوانەکەی تیادا بوو بەپێی لێدوانی وتەبێژی فڕۆکەخانەکانی ئیسرائیل.
هاوکاتی خۆ ئامادەکردنەکان بۆ خۆپیشاندانی ئەمڕۆ دووشەممە، پرایوت چن ئو چا، سەرەک وەزیری تایلاند وتوویەتی پەرلەمان لە ئێستادا لە پشوودایە، بەڵام ئەندامانی پەرلەمان بانگ دەکرێنەوە تا چۆنیەتی کەمکردنەوەی پشێوییەکان باس بکرێت.
ئاگربەستی نوێی نێوان ئەرمینیا و ئازەربایجان بۆ ڕاگرتنی شەڕەکان لە هەرێمی ناگۆرنۆ کاراباخ، جارێکی تریش شکستی هێناوە و هەردوو وڵات یەکتر گوناهبار دەکەن بەوەی ئەو ئاگربەستە نوێیەیان پێشێلکردووە.
سەرۆک ترامپ، کاندیدی کۆمارییەکان و جۆو بایدن کاندیدی دیموکراتەکان بۆ هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی ئەمریکا، لە پشووی هەفتەدا بەردەوام بوون لە هەڵمەتەکانی هەڵبژاردندا.
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا دەڵێت "تواناییەکان بۆ قسەکردنی ئازاد و ڕەخنەئامێز، بەشێکی گرنگی دیموکراسییە و پێویستە لایەنە سیاسییەکان بتوانن بەشدارییان هەبێت لە هەر وتووێژێکی بەهێزدا، بەبێ هەڕەشە و مەترسی میلیشیا و شەقاوەکان.
ئێران جەخت دەکاتەوە لەوەی بەرنامەی نییە بۆ کڕینی چەک و لە ڕاگەیەندراوەکانیدا تەنها ئاماژە بە نۆژەنکردنەوەی تواناییە چەکییەکانی دەکات کە مێژووی دەگەڕێتەوە بۆ بەر لە ساڵی 1979ی شۆڕشی ئیسلامی ئێران.
فڕۆکەی شاندەکە لە فڕۆکەخانەی بن گۆریۆن لە ئیسرائیەوە بە ئاسمانی شانشینی عەرەبستانی سعودیەدا ڕۆیشتووە بۆ مەنامە و لەوێش لە فڕۆکەخانەی ئەلموحەرەقی لەشکری نیشتۆتەوە.
ئاگربەستی دووهەم، کە پاش یەک هەفتە لە ئاگربەستی یەکەم ڕاگەیەندرا، دوای پەیوەندییە تەلەفونییەکانی نێوان سێرگیێ لاڤرۆڤ، وەزیری دەرەوەی ڕوسیا بوو لەگەڵ هاوشانەکانیدا لە ئەرمینیا و ئازەربایجان.
لە هەرێـمی گۆر، بە بەراورد لەگەڵ هەرێمەکانی تری وڵاتەکەدا، لە چەند ساڵی ڕابردوودا توندوتیژییەکی ئەوتۆ نەبینراوە.
زیاتر نیشـان بده