Accessibility links

مافەکانی دەنگدەر لە ئەمریکا


کاربەدەستانی باڵای هەڵبژاردن لە ئەمریکا ژمارەیەک ڕێوشوێنیان دیاریکردووە، تا مافی دەنگدەر بزانرێت و دەنگدەر ڕووبەڕووی هیچ ستەمێک نەبێتەوە.

دەنگدەران لە ئەمریکا مافی خۆیانیان هەیە، لەوانە؛

بەو پێیەی یاساکانی هەڵبژاردن لە ستانێکەوە بۆ ستانێکی تر لە ئەمریکادا جیاوازە، هەر بۆیە پێویستە دەنگدەرانی ئەمریکایی دڵنیابن لەوەی زانیاری تەواویان لەسەر یاساکانی هەڵبژاردن هەیە لە ستانەکەیاندا.

ئەگەر بنکەکانی دەنگدان داخران و هێشتاش دەنگدەر لە ڕیزدابوون، ئەوا پێویستە دەنگدەر لە ڕیزەکەی خۆیدا بمێنێتەوە، چونکە کاربەدەستانی هەڵبژاردن ناتوانن کۆتایی بە دەنگدان بێنن، واتە تا خەڵک لە ڕیزدا بێت بۆ دەنگدان ئەوا دەنگدان هەر بەردەوام دەبێت لە بنکەکاندا.

ئەگەر ئامێرەکانی دەنگدان کار نەکەن، ئەوا دەنگدەر دەتوانێت داوای کارتی دەنگدان بکات.

ئەگەر دەنگدەر، ناسنامەی پێنەبوو (پێویستە ناسنامەیەکت پێبێت) ئەوا دەنگدەر مافی هەیە داوا بکات دەستنوسێک پڕ بکاتەوە و سوێندی لەسەر بخوات کە ئەم کەسە خۆیەتی و واژۆی بکات، ئەوجا دەتوانێت بە شێوەی کاتی دەنگ بدات.

"ئەم مافەیان دەکەوێتە سەر یاسای ستانەکە."

ئەگەر بە شێوەی کاتی دەنگ درا، ئەوا پێویستە لە ماوەی چەند ڕۆژێکی دوای هەڵبژاردندا، دەنگدەر سەردانی ئۆفیسێکی هەڵبژاردن بکات و ناسنامەکەی نیشان بدات تا دەنگەکەی ئەژمار بکرێت.
تۆقاندن، هەڕەشەکردن، ناچارکردن، دەستێوەردان لە مافی کەسێکی تردا بۆ هەڵبژاردن، بە تاوانی فێدراڵی دادەنرێت.

ئەگەر دەنگدەرێک دوچاری ترساندن هاتبووەوە، ئەوا دەتوانێت سکاڵایەکی نوسراو، بداتە دەست ئەو کارمەندەی بنکەکەی هەڵبژاردن کە پێداچوونەوەی بە بەڵگەنامەکانی مافی دەنگدانی ئەو کەسەدا کردبووەوە.

دەنگدەر دەتوانێت هەموو کارێکی ناجۆر بە ڕاپۆرتێک بداتە کاربەدەستانی هەڵبژاردن کە نوسینگەکانیان لە ڕۆژی هەڵبژاردنیشدا کراوەن.

دەنگدەر مافی هەیە بەدواداچوونی یاسایی بکات لەسەر هەر پێشێلکارییەک بەرامبەری بکرێت لەکاتی دەنگدانەکەیدا.

XS
SM
MD
LG