Accessibility links

یاسادانەرانی دیموکرات ئاگاهی دەدەن بە میسر


یاسادانەرانی دیموکرات لە ئەمریکا داوایان لە سەرۆکی وڵاتی میسر کردووە تا زیندانییە سیاسییەکان لە وڵاتەکەیدا ئازاد بکات و ئاگاهیش دەدەن کە لەبەردەم مەترسی مردندان بەهۆی پەتای کۆرۆناوە.

ئەم داواکردنە عەبدولفەتاح ئەلسیسی تەنها دوو هەفتە بەر لە هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی ئەمریکایە.

سەرۆک ترامپ کە هاوپەیمانێتییەکی بەهێزی لەگەڵ سیسیدا هەیە، لەو ڕا وەرگرتنە گشتیانەی دەکرێن لەسەر هەڵبژاردن لە دوای جۆو بایدن، کاندیدی دیموکراتەکانەوەیە.

لەو پەیامەدا بۆ سەرۆکی میسر، کە وڵاتەکەی بە یەکێک لە گەورەترین ئەو وڵاتانە دادەنرێت کۆمەک و یارمەتی لە ئەمریکا وەردەگرێت، زیاتر لە 50 یاسادانەری دیموکرات نوسیویانە "ڕێزگرتن لە مافەکانی مرۆڤ، بابەتێکی سەرەکییە لە هاوبەشیی نێوان ئەمریکا و میسردا."

لە نامەکەدا نوسراوە "زیندانی کردنی ناڕەوای گیراوەکان لەسەر ڕای جیاواز و هەروەها پێشێلکردنی زۆری مافەکانی مرۆڤ، بە شێوەیەکی بەرچاو هاوبەشییەکانی نێوان ئەمریکا و میسر و پەیەوەندییەکانی نێوان هەردوو وڵاتیش بنکۆڵ دەکات."

سیناتۆر بێرنی ساندەرس و سیناتۆر ئێلیزابیس وارن، کە هەردووکیان خۆیان کاندید کردبوو تا ببنە بەربژێری دیموکراتەکان بۆ سەرۆکایەتی ئەمریکا، ناویان لە نێو ئەو زیاتر لە 50 دیموکراتەدایە کە نامەکەیان واژۆ کردووە.

لەمساڵدا بەلانیکەم دوو زیندانیکراو لە گرتوخانەکاندا گیانیان لەدەستداوە، کە یەکێکیان موستەفا قاسم بوو. موستەفا هاوڵاتییەکی ئەمریکاییە و لە ساڵی 2013دا دەستگیر کراو و دواتریش مانی لە خواردن گرت.

لەو نامەیەدا بۆ سەرۆکی میسر، پەیامێکی توند نێردراوە بۆ حکومەتی وڵاتەکە سەبارەت بەوەی بەڕێوبەرایەتی دیموکراتەکان و کۆنگرێس بێدەنگ نابن لەسەر دۆسێکانی مافەکانی مرۆڤ و زیندانیانی سیاسی لە وڵاتی میسر.

XS
SM
MD
LG