Accessibility links

چوار قوتابی لە فەڕەنسا دەستگیر دەکرێن


خەڵک لە فەڕەنسا داوای دادوەریی دەکەن بۆ مامۆستایەکی مێژوو کە ڕادیکاڵێکی ئیسلامی کوشتویەتی

پۆلیسی فەڕەنسا دەڵێت چوار قوتابی لە خوێندگایەکدا دەستگیر کراون و دەسەڵاتی دادوەریش دەڵێت دەستگیرکردنەکان بە گومانی یارمەتیدانی ئەو کابرایەیە کە مامۆستایەکی مێژووی سەربڕیوە تا قوربانییەکە بناسێتەوە و دەشڵێت لە بەرامبەر ئەو یارمەتیەشدا قوتابییەکان پارەیان وەرگرتووە.

ئەو چوار قوتابییە دەستگیرکراوە، لە نێو ئەو 15 کەسەدا بوون کە بەهۆی ئەو تاوانەوە لە گرتوخانە هێڵرابوونەوە.
یەکێک لە قوتابییەکان پێشتریش بە تاوانەکانی پەیوەندییان بە تێرۆریزمەوە هەبووە گیراوە و دانیناوە بەوەی ئەو کابرایەی ناسیوە کە سامۆئێل پاتی کوشتبوو، چونکە فلیمێکی کارتۆنی پێغەمبەری موسڵمانانی لە پۆلەکەیدا نیشانی خوێندکارەکان دابوو.

یەکێک یان زیاتر لەو قوتابیانە، سامۆئێل پاتی نیشانی تاوانبارەکە داوە، وەک سەرچاوەکەی دەسەڵاتی دادوەری فەڕەنسا بە ئاژانسی دەنگ و باسی فرانس پرێسی ڕاگەیاندووە.

باپیر و باوان و برا بچوکەکەی بکوژەکەش لە ڕۆژانی پشوی هەفتەدا گیراون و هەتا ئێستاش لە گرتوخانە هێڵراونەتەوە.

ئەوانەی گیراون لەسەر ئەم دۆسێیە، یەکێکیان کەسێکی ناسراوی ڕادیکاڵی ئیسلامیە و یەکێکی تریشیان باوکی یەکێک لە قوتابییەکانی مامۆستاکەیە، کە لە تۆڕەکانی ئینتەرنێتەوە هەڵمەتێکی دژی مامۆستاکە دەستپێکردبوو.

یەکێکی تریشیان بە گومانی ئەوەی بە ئۆتۆمبێل بکوژەکەی هێنابێت و بردبێت گیراوە، قوتابییەکی تریشیان کە گیراوە وەک دەگوترێت لەگەڵ بکوژەکەدا بووە کاتێک یەکێک لە چەکەکانی کڕیون.

XS
SM
MD
LG