Accessibility links

سەرۆک وەزیری ئایسلاند لە کاتی بومەلەرزە ببینە


کاترین یاکوبسدوتیر سەرۆک وەزیری ئایسلاند لە میانەی وتووێژێکی ڕاستەوخۆی ڤیدیۆیدا ترس دایدەگرێت کاتێک بومەلەرزەیەک شوێنەکەی دەهەژێنێت.

ڕۆژنامەی واشنتن پـۆستی ئەمەریکایی ڕۆژی سێشەممە وتووێژەکەی لەگەڵ خانم کاترین یاکوبسدوتیر ئەنجام دا سەبارەت بە کارێگەری کۆرۆنا لەسەر کەرتی گەشتیاری وڵاتەکەی، بەڵام لە نێوەی وتووێژەکە بومەلەرزەکە ڕووی دا و خۆی بۆ نەگیرا و گوتی"ئای خوایە بومەلەرزەیە... ببورن ئەوە ئێستا بومەرلەزەیە.. ئیتر ئەمە ئایسلاندە" پاشان گەڕایەوە سەر وەڵامدانەوەی پـرسیارەکانی ڕۆژنامەوانەکە.

بەپـێی زانیاریـیەکان بومەلەرزەکە لە ناوچەیەکی نزیک ڕێکیاڤیکی پایتەخت بووە و هێزەکەی 5.1 پـلە بووە بە پـێوەری ڕێختەر.

تەواوی وتووێژەکە ڕاستەوخۆ لەسەر یوتیوب پەخش کرا. دەتوانن کاتی بومەلەرزەکە لە 12:33 ی وتووێژەکە ببینن.

XS
SM
MD
LG