Accessibility links

لەبەر هەڵبژاردنەکانی ئەمەریکا تویتەر بژارەی دووبارەکردنەوە ڕادەگرێت


کۆمپانیای سۆشیال میدیای تویتەر دەڵێت بژارەی دووبارەکردنەوەی Retweet بە شێوەیەکی کاتی ڕاگرتووە تاوەکو وەک ئامرازێک بەکارنەهێنرێت بۆ بڵاوکردنەوەی زانیاری نادوروست و چەواشەکردنی خەڵکی لە میانەی هەڵبژاردنەکانی ئەمەریکادا.

تویتەر شەوی سێشەممە ئەمەی ڕاگەیاند و گوتی لەگەڵ ئەوەشدا ڕەچاوی دۆخی کەسانی وەک هونەرمەندان دەکات کە دەیانەوێت کارەکانیان لەسەر سۆشیال میدیاکەیان بڵاوبکەنەوە، بۆیە دەتواتن بژارەی Quote Tweet بەکاربهێنن بەبێ ئەوەی هیچ شتێکی بۆ زیادبکەن، واتە نووسینەکە وەک خۆی"..." .

ئەم بڕیارەی تویتەر ناڕەزایی بەشێکی بەکارهێنەرانی لێکەوتەوە کە پـێـیان وایە ناکرێت لەبەر هەڵبژاردنێک شێوازی کاری سۆشیال میدیایەک بگۆڕدرێت.

پـێشتر تویتەر داوای لە بەکارهێنەرانی لە ئەمەریکا کردبوو ئاگاداری بکەنەوە لەو بەکارهێنەرانەی تویتەر بەکاردەهێنن بۆ بڵاوکردنەوەی زانیاری نادوروست تاوەکو ڕێوشوێنی پـێویست لە بەرامبەریان بگرێتەبەر.

XS
SM
MD
LG