ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، دەسەڵاتی دانانی ڕاستەوخۆی سەرۆکی زانکۆکانی وەرگرت پاش ڕزگاربوونی لە کودەتا سەرنەکەوتووەکەی ساڵی 2016 و ئەمەش یەکەم جار نییە لەسەر دانانی کەسێک بۆ سەرۆکایەتی زانکۆی بوغازچی، مشتومڕی لێبکەوێتەوە.
10 ساڵ لەمەوبەر، بڕیارێکی ئێران بۆ پیتاندنی یۆرانیۆم تا ڕێژەی لە سەدا بیست، خەریک بوو ببێتە مایەی هێرشێکی ئاسمانی ئیسرائیل بۆ سەر دامەزراوە ناوکییەکانی ئێران، هەر بۆیە بە دوور نازانرێت ئەم بڕیارەی ئێستای ئێران ببێتەوە مایەی دووبارەبوونەوەی هەمان سیاسەت.
لەو بۆسەیەی درەنگانێکی دوێنی یەکشەممەدا، 8 سەرباز و 4 چەکداری پشتیوانی هێزەکانی حکومەتی سوریا و 3 کەسی سیڤیل کوژروان، بەپێی ڕاگەیەندراوەکەی ڕوانگە، بنکە لە لەندەن.
بڵاوبوونەوەی هەواڵی پەیوەندییە تەلەفونییە سەرسوڕهێنەرەکەی سەرۆک ترامپ لەگەڵ براد ڕافێنسپێرگەر، وەزیری ستانی جۆرجیا کە کۆمارییە، سەرنجەکانی لەسەر ئەو دەنگدانەی سبەی سێشەممە لادا، لە کاتێکدا دەبێت کۆمارییەکان لەو دەنگدانەدا سەربکەون.
جێگری فەرمانڕەوای هەرێمی کابوڵ و 5 ڕۆژنامەوان و چالاکوانێکی ناوداری هەڵبژاردن، لە نێو ئەوانەدان کە لە مانگی 11ی ڕابردووەوە کوژراون.
ئەرکی کەشتییەکە چاودێریکردنی سنورە ئاوییەکانی کەنداو بووە، بەڵام بەپێی ڕاگەیەندراویکی ڕۆژی 31 ی مانگی 12ی کریستۆفەر میڵەر، وەزیری کارگێڕی بەرگری ئەمریکا، فرمان درابوو ئەو کەشتییە ڕاستەوخۆ بگەڕێتەوە بۆ ئەمریکا پاش نزیکەی 10 مانگ لەو بڕیارەی درابوو بۆ ناردنی کەشتییەکە بۆ ئەو ناوچەیەی جیهان.
بەپێی ماڵپەڕی میزانی سەر بە دەسەڵاتی دادوەریی ئێران، ئەو 3 کەسە زوویەکی ئەمڕۆ یەکشەممەلە ناوچەی سیستان، لە هەرێمی بەلوجستان، سزای مردنیان لەسەر جێبەجێکراوە.
بەپێی لێکۆڵینەوە بەراییەکان، هێرشبەرەکان کرێکارەکانی کانە خەڵوزییەکانیان ناسیوە و زانیویشیانە ئەو ژمارەیەیان لە شیعە ئاینزاکانن و لە تیرەی هەزارەن و دووریان خستونەتەوە و کوشتویانن و کرێکارەکانی تریان جێهێشتووە.
ساڵیادی کوژرانی سەرکردەکانی شیعەکان، جارێکی تریش پشێوی و ئاڵۆزی لە ناوچەکەدا گەرم کرد لە کاتێکدا سەرۆک دانۆڵد ترامپ هەر تەنها چەند هەفتەیەکی ماوە لە کۆشکی سپی.
ئەم بە ئامانج گرتنەی مەککۆنێل و پیلۆسی دوای مشتومڕێکی چڕ و پڕ دێت لەسەر پلانی بوژاندنەوەی ئابوری کە بەهۆی بڵاوبوونەوەی پەتای کۆرۆناوە ئابوری ئەمریکا زیانێکی زۆری لێکەوتووە.
حکومەتی ئەفغانستان لە ساڵی 2001دا دامەزرا، پاش ڕوخاندنی ڕژێمی تاڵیبانەکان لە ئاکامی ئەو هێرشانەی بەسەرکردایەتی ئەمریکا کرانە سەر ئەو وڵاتە، دوای هێرشە تێرۆرکارییەکانی 11ی سەپتێمبەر.
لە کۆتایی مانگی یازدەدا، پاش ڕۆژی سوپاسگوزاری لە ئەمریکا ژمارەی توشبووان بە پەتای کۆرۆنا لە سەرەتای ئەم مانگی 12یەدا زۆر بەرز بووەوە بە ئەندازەیەک ڕۆژانە ژمارەی تووشبووان دەگەیشتە 200 هەزار کەس و ژمارەی گیان لە دەستدانیش لە هەندێک ڕۆژدا زیاتر لە 3 هەزار کەس دەبوو.
باسکال سوریوت، بەڕێوبەری جێبەجێکاری کۆمپانیای ئیسترازینیکا، بە ڕۆژنامەی سەندەی تایمزی ڕاگەیاندووە "پسپۆڕانی پەرەیان بە ڤاکسینەکە داوە گەیشتوونەتە قۆناغێک کە ڤاکسینەکە کاریگەر بێت وەک ڤاکسینەکانی تر."
شانشینی عەرەبستانی سعودیە و هاوپەیمانەکانی (میرنشینە یەکگرتووەکانی عەرەب و بەحرەین و میسر) لە مانگی 6ی ساڵی 2017ەوە و پەیوەندییەکانیان لەگەڵ قەتەردا بڕی و ڕێگەشیان لێگرت لەوەی سنوری ئاسمانی هیچ یەکێک لەو وڵاتانە بەکاربهێنێت.
لیبیای دەوڵەمەند بە نەوت دابەشبووە بەسەر دوو ناوچەدا و یەکێکیان ئەو حکومەتە بەڕێوەی دەبات کە نەتەوە یەکگرتووەکان پشتیوانی دەکات و پایتەختەکەی تەرابلوسە، ئەوی تریشیان لە ڕۆژهەڵاتی وڵاتەکەدایە بەرەنگاری حکومەتەکەی تەرابلوس دەبێتەوە.
شاولی تارین، ئەفسەری باڵای پۆلیس لەو ناوچەیەی پاکستان دەڵێت 6 کارمەندی ئاسایش و 2 پاسەوانی تایبەت لە کاتی هێرشەکەدا کوژراون و دەشڵێت 6 سەربازی تریش بریندارن و برینەکانیان قورسن و ڕەوشی تەندروستیشیان ناجێگیرە.
ئەم هێرشەی ئەمڕۆ یەکشەممە لە شاری کایوان لە هەرێمی لیاونینگ کراوە لە دەرەوەی گەرماوێکی هەڵمیدا. گومانبارێک بە ناوی یانگ دەستگیرکراوە، بەڵام تا ئامادەکردنی ئەم هەواڵە ئامانج و مەبەستی پشت ئەم هێرشە نەزانراوە.
هێزی بەرگری سیڤیلی لە لوبنان دەڵێت، لە کاتژمێرە درەنگەکانی ڕۆژی شەممەدا ئاگرەکە کەوتۆتەوە و 4 کاتژمێری ویستووە تا ئاگرکوژێنەوەکان بتوانن دایبمرکێننەوە.
سولەیمان سۆیلو، وەزیری ناوخۆی تورکیا دەڵێت "تا ئێستا هیچ زیانێکی گیانی و ماڵی تۆمار نەکراون."
لە ڕاگەیەندراوەکەی ئەمڕۆ شەممەی وەزارەتی تەندروستیدا ئاماژەش بەوەکراوە لە 24 کاتژمێری ڕابردوودا 836 کەس تووشی پەتای کۆرۆنا بوون لە سەرجەم ئەو 35 هەزار پسکنینە تەندروستییەی کراون و 12 کەس بە کۆڤید 19 گیانیان لەدەستداوە و 1390 کەسیش پەتاکەیان تێپەڕاندووە.
زیاتر نیشـان بده