Accessibility links

دادوەری بەریتانیا داوای ئەمەریکا بۆ ڕادەستکردنی دامەزرێنەری ویکیلیکسی رەتکردەوە


دادوەرێکی بەریتانی ڕادەستکردنی جولیان ئەسانژ دامەزرێنەری ویکیلیکسی بۆ ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکای رەتکردەوە بۆ دادگاییکردنی لەسەر ژمارەیەک تۆمەتێک لەوانە سیخوڕیکردن.

ڤەنێسا بەرایتسەر دادوەری دادگای بەیڵی ئۆڵدی لەندەن ڕۆژی دووشەممە گوتی ئەگەر ئەسانژ ڕەوانەی ئەمەریکا بکرێت لەوانەیە خۆی بکوژێت.

دادوەرەکە هەروەها فەرمانی بێتاوانبوونی ناوبراوی دەرکرد، بەڵام پارێزەرانی حکومەتی ئەمەریکا رایانگەیاند کە داوای پێداچوونەوە بۆ بڕیارەکە دەکەن.

ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا داوای ڕادەستکردنی ئەسانژی تەمەن 49 ساڵیان دەکات کە ناوبراو لە دایکبووی ئوسترالیایە و 17 تۆمەتی سیخوڕی ئاڕاستەکراوە لەگەڵ تۆمەتی خراپ بەکارهێنانی کۆمپیوتەر. لەوانە تۆمەتەی بڵاوکردنەوە لە ماڵپەڕەکەی بە ناوی ویکیلیکس لە هەردووساڵی 2010 و 2011 کە تیایدا بە هەزاران بەڵگەی نهێنی ئەمەریکای تیایە و بەشی زۆریان پەیوەندیان بە هەردوو شەڕی ئەفغانستان و عێراقەوەیەوە.

ئەگەربێت و ئەو تۆمەتانە بەسەر جولیان ئەسانژ ساغببنەوە، ئەوا بۆی هەیە هەتا 175 ساڵ زیندانیبکرێت.

پارێزەرەکانی ئەسانژ کە دژی داواکاری ڕادەستکردنەوەی ناوبراو بۆ ئەمەریکان، مشتومڕیان لەسەر تۆمەتەکانی ئەسانژ کرد و گوتیان کە تۆمەتەکان مەبەستی سیاسی لە پشتەوەیە و باری دەروونی ناوبراویش لە مەترسیدایە. هەروەها گوتیشیان دۆخی زیندانی ئەمەریکا پێشێلی یاساکانی مافی مرۆڤی بەریتانیا دەکات.

دادوەر بەرایتسەر قسەی پارێزەرەکانی قبوڵکرد و دواتریش لایەنگرانی ئەسانژ و ئەوانی تر کە لە دەرەوەی دادگای بەیڵی ئۆڵد کۆبووبونەوە، پێکەوە ئاهەنگیان بۆ بڕیارەکەی دادگاە گێڕا وەک سەرکەوتنێک بۆ مافەکانی مرۆڤ و ئازادی ڕادەربڕین و بۆ خودی ئەسانژیش.

XS
SM
MD
LG