Accessibility links

ڕوانگەی سوریا: فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان 4 چەکداری حەشدی شەعبی لە سوریا دەکوژێت


ڕوانگەی سوریا بۆ مافەکانی مرۆڤ دەڵێت فڕۆکەیەکی بێ فڕۆکەوان ئۆتۆمبیلێکی جەشدی شەعبی عێراقی کردووەتە ئامانج لەو کاتەی ویستوویەتی لە یەکێک لە دەروازە سنووریـیە نافەرمیـیەکان لەگەڵ عێراق بچێتە ناو خاکی سوریاوە.

ڕامی عەبدولڕەحمان بەڕێوەبەری ڕوانگە لە لێدوانێکیدا بۆ کەناڵی ئەلحەدەث گوتی ڕووداوەکە ئەمڕۆ پـێنجشەممە بووە لە دەروازەیەکی نزیک شاری بوکەمالی پارێزگای دێرزور وە لە ئەنجامدا 4 چەکداری حەشد کوژراون و ژمارەیەکیان برینداربوون.

گوتیشی بە دوری نازانێت هاوپەیمانێتی نێودەوڵەتی هێرشەکەی ئەنجام دابێت، بەو پـێـیەی بڕاوناکات فڕۆکەیەکی بێ فڕۆکەوانی ئیسرائیلی بەو خێرایـیەی بگاتە ئەو ناوچەیە. ئاماژەی بەوەش کرد ئەو هێزانەی حەشدی شەعبی بە فەرمانی ئێران لە سوریادا کاردەکەن و بەردەوام لە نێوان سوریا و عێراق هاتوچۆ دەکەن.

XS
SM
MD
LG