ئەمەریکا بڕیاری دا باڵیۆزخانەی خۆی لە ئەنکەرە و هەردوو کونسوڵخانەکەی لەو وڵاتە بۆ ئەمڕۆ سێشەممە دابخات، ئەمەش پاش ئەوەی بەرەبەیانی ئەمڕۆ کەسێـک لە بەرەم باڵیۆزخانەی ئەمەریکا لە ئەنکەرە تەقەی کردبوو
ئۆتۆمبیلێـکی بارهەڵگر خۆی کردووە بە نێو بازاڕێـکدا لە بەرلینی پایتەختی ئەڵمانیا و لە ئاکامدا بە لایەنی کەم 9 کەس کوژراون و نزیکەی 50 کەسی دیکە برینداربوون
کاربەدەسـتانی ڕووسیا و تورکیا دەڵێن وەزیرانی دەرەوە و بەرگری ڕووسیا و تورکیا و ئێران ڕۆژی سێشەممە لە مۆسـکۆ کۆدەبنەوە بە مەبەستی تاووتوێکردنی ئایندەی سوریا و بە تایبەتی شاری حەلەب
باڵیۆزی ڕووسیا بۆ تورکیا گیانی لەدەسـتدا پاش ئەوەی لە لایەن کەسێـکەوە لە ئەنکەرەی پایتەخت تەقەی لێکرا و بە قورسی بریندارکرا
کۆمەڵەی سوریا بۆ چاودێری مافەکانی مرۆڤ دەڵێت هێزەکانی سوریا دیموکرات توانیویانە چەند گوندێـکی دیکە لە پارێزگای ڕەققەی ژێر دەسـتی داعش ڕزگاربکەن
بەپـێی دەزگا ئاسایشیـیەکانی ئەڵمانیا نەوجەوانێـکی بە ڕەچەڵەک عێراقی کە تەمەنی 12 ساڵە هەوڵی داوە دوو بۆمب بتەقێنێتەوە لە شارۆچکەی لودفیجشافنی ڕۆژئاوای وڵاتەکە کە تیایدا گەورەبووە
سەرچاوەیەکی ئاسایشی سوریا بە ئاژانسی دەنگوباسی فڕانس پـرێسی گوتووە هێزەکانی حکومەت پـرۆسەی گواستنەوەی خەڵکی سیڤیل و چەکدارانی ئۆپـۆزسیۆن لە ناوچەکانی ڕۆژهەڵاتی شاری حەلەبی ڕاگرتووە بەهۆی پـێشێلکردنی مەرجەکانی ڕێکەوتنەکە لە لایەن ئۆپـۆزسیۆنەوە
سەرۆکی ئەمەریکا دەڵێت وڵاتەکەی ڕێوشوێنی پـێویست دەگرێتەبەر لە دژی ڕووسیا و هەرچ حکومەتێـکی بیانی کە بیەوێت دەستوەربداتە هەڵبژاردنەکانی ئەمەریکاوە
کاربەدەسـتانی ڕووسیا دەڵێن ئەندامانی گروپـێـکی تێرۆرستی سەر بە داعشیان دەسـتگیرکردووە کە لە 4 کەس پـێـکهاتوون و ڕێبەرەکەیان لە تورکیاوە فەرمانی پێداون
وەزارەتی فڕۆکەوانی سیڤیلی میسر ڕایگەیاند ئاسەواری تەقەمەنی بە تەرمی قوربانیانی ئەو فڕۆکەیەی هێڵی ئاسمانی وڵاتەکەی دۆزراوەتە کە لە 19 ی مانگی پـێنجی ڕابردوو کەوتە ناو دەریای ناوەڕاستەوە
سزاکانی سەر ئێران بۆ 10 ساڵی دیکە درێژکرانەوە، هەرچەندە پـرۆژە یاساکەی کۆنگرێس بۆ ئەم مەبەستە پەسەندی کردبوو لە لایەن سەرۆک ئۆباماوە مۆر نەکرا
بەپـێی هەواڵەکان پـرۆسەی چۆڵکردنی ئەو ناوچانەی هێشتا چەکدارانی ئۆپـۆزسیۆن و خەڵکی سیڤیلی لێ ماون لە ڕۆژهەڵاتی شاری حەلەب، لە پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ پـێنجشەممە بە کاتی خۆجێی دەسـتیپـێکردووە
سەرۆکی داهاتووی ئەمەریکا ڕایگەیاند ڕیک پـێری فەرمانڕەوای پـێشووی ویلایەتی تەکساسی بۆ پـۆستی وەزیری وزە دەسـتنیشانکردووە
حکومەتی هەرێمی کوردسـتان دەڵێت ئەو یاسای بودجەیەی هەفتەی ڕابردوو پەرلەمانی عێراق پەسەندیکرد هیچ لە بەرژەوەندی حکومەتی هەرێمی کوردسـتاندا نیـیە
دەزگای توێژینەوەی تایبەت بە پـڕچەکـکردن لە شەڕەکاندا ناسراو بە Conflict Armament Research دەڵێت داعش چەک دروسـتدەکات کە لە ئاستی ئەو چەکانەیە لەشکری وڵاتان هەیانە
پـرۆسەی چۆڵکردنی گەڕەکەکانی ڕۆژهەڵاتی شاری حەلەب، ئەوانەی هێشتا هێزەکانی ئۆپـۆزسیۆنیان لێماونەتەوە، دواخرا، ئەمەش بەهۆی ئەو تۆپـباران و هێرشە ئاسمانیـیانەی دەکرێتە سەریان و هەروەها مەرجی نوێی حکومەتی سوریا و لایەنگرانیان
پەرلەمانتارانی فەڕەنسا لە ئەنجومەنی نوێنەران شەوی سێشەممە بە دەنگی 228 بەرامبەر 32 جارێکی دیکە دەنگیان دا بۆ درێژکردنەوەی باری نائاسایی، ئەوەی زیاتر لە ساڵێـکە لە پاش هێرشە تێرۆرستیـیەکانی پاریس لە وڵاتەکەیاندا پەیڕەو دەکرێت
چەند کاربەدەسـتێـکی ئەمەریکا بە ئاژانسی دەنگوباسی ڕۆیتەرزیان گوتووە وڵاتەکەیان بڕیاری داوە پـشتیوانی لەشکری خۆی بۆ عەرەبسـتانی سعودیـیە سنوورداربکات، ئەمەش پاش ئەو زیانانەی بەر خەڵکی سیڤیل لە یەمەن کەوتوون بەهۆی ئۆپەراسیۆنە لەشکریـیەکەی سعودیـیە لەو وڵاتە
ڕێکخراوی پەیامنێرانی بێ سنوور دەڵێت ژمارەی ڕۆژنامەوانی دەسـتگیرکراو لە جیهاندا لە ساڵی 2016 زیادیکرووە و بە تایبەتی لە تورکیا کە لەسەرووی لیستەکەدایە
سەرۆکی داهاتووی ئەمەریکا بەڕێوەبەری جێبەجێکاری کۆمپانیای ئیکسنمۆبڵی هەڵبژارد تاوەکو ببێتە وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا لە بەڕێوەبەرایەتیـیەکەی کە لە 20 ی مانگی یەکی ساڵی داهاتوو دەسـتبەکاردەبێت
زیاتر نیشـان بده