Accessibility links

پـرۆسەی گواستنەوەی خەڵکی سیڤیل و چەکداران لە ڕۆژهەڵاتی شاری حەلەب ڕادەگیرێت

  • VOA News

سەرچاوەیەکی ئاسایشی سوریا بە ئاژانسی دەنگ‌وباسی فڕانس پـرێسی گوتووە هێزەکانی حکومەت پـرۆسەی گواستنەوەی خەڵکی سیڤیل و چەکدارانی ئۆپـۆزسیۆن لە ناوچەکانی ڕۆژهەڵاتی شاری حەلەبی ڕاگرتووە بەهۆی پـێشێلکردنی مەرجەکانی ڕێکەوتنەکە لە لایەن ئۆپـۆزسیۆنەوە.

ڕاگەیاندنی حزبوڵڵای لوبنان دەڵێت هێزەکانی ئۆپـۆزسیۆنی سوریا تۆپـبارانی دەروازەی ئەلسقێلبیەیان کردووە، ئەوەی بڕیارە ئەو پاسانەی پـیادا تێپەڕببێت کە بریندارانی سەر بە حکومەت لە هەردوو گوندی فۆعە و کەفرەیا لە پارێزگای ئیدلیب دەگوێزنەوە بۆ ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی حکومەت.

هاوکات کەناڵی تەلەفیزیۆنی حکومەتی سوریا ڕایگەیاند پـرۆسەکە ڕاگیراوە، چونکە بە گوتەی خۆی" تێرۆرستان هەوڵیان دابوو کەسانی ڕفێندراو لەگەڵ خۆیان بەرن کاتێـک ڕێگەیان پـێدرابوو بە ئۆتۆمبیلە تایبەتەکانی خۆیان ناوچەکە چۆڵ بکەن، بەڵام لایەنە بەرپـرسەکان ئاشکرایان کردوون."

باسی لەوەش کرد چەکدارەکانی ئۆپـۆزسیۆن هەوڵیش دەدەن چەکە قورسەکانیشیان بە قاچاخی بەرن بەرەو ناوچە گوندیـیەکانی باشوری ڕۆژئاوای حەلەب.

بەپـێی پەیامنێری فڕانس پـرێس، نزیکەی کاژمێر 11 ی پـێش نیوەڕۆ دەنگی تەقە و تەقینەوە لە گەڕەکی ڕاموسە بیستراوە و ناچار ئەمبوڵانس و پاسەکان بە بەتاڵی ناوچەکەیان جێهێشتووە.

XS
SM
MD
LG