Accessibility links

سەرۆکی ئەمەریکا: ڕێوشوێنی پـێویست لە دژی هەر حکومەتێـک دەگرینەبەر ئەگەر دەستوەربداتە هەڵبژاردنەکانمان

  • VOA News

سەرۆکی ئەمەریکا دەڵێت وڵاتەکەی ڕێوشوێنی پـێویست دەگرێتەبەر لە دژی ڕووسیا و هەرچ حکومەتێـکی بیانی کە بیەوێت دەستوەربداتە هەڵبژاردنەکانی ئەمەریکاوە.

سەرۆک ئۆباما لە چاوپـێـکەوتنێـکدا لەگەڵ ڕادیۆی NPR ی ئەمەریکایی گوتویەتی " پـێموایە بەبێ هیچ چەندوچۆنێـک کاتێـک هەرچ حکومەتێـکی بیانی هەوڵ بدات کاربکاتە سەر پاکی و بێ فرتوفێڵی هەڵبژاردنەکانمان پـێویستە ڕێوشوێنی پـێویست لە دژی بگرینەبەر، وە دەشیگرینەبەر."

گوتیشی هەندێـک لەو ڕێگەیانەی دەیگرنەبەر ڕوون و ئاشکرا دەبن و هەندێـکیشیان نا.

جێی ئاماژەیە دەزگای زانیاری ئەمەریکا CIA گەیشتووەتە ئەو ئەنجامەی هاکـکەرانی ڕووسیایی چوونەتە ناو چەندان کۆمپـیوتەری دیموکراتەکانەوە بە مەبەستی بردنی ئەو ئیمەیڵانەی بە بڵاوپـێکردنیان دەبنە مایەی ڕەخنەگرتن لە هەڵمەتی هەڵبژاردنی هێلەری کلنتن، ئەمەش بە مەبەستی یارمەتیدانی دۆناڵد ترەمپ لە هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتیدا.

ڕادیۆکە کە ئەمڕۆ هەینی تەواوی چاوپـێکەوتنەکە بڵاودەکاتەوە، دەڵێت سەرۆک ئۆباما خۆی لاداوە لەوەی ئەم ئەنجامەی CIA پێی گەیشتووە، پـشتڕاستبکاتەوە.

پـێشتر سەرۆک ئۆباما داوای لە CIA کرد پـیاداچوونەوەیەکی تەواوبکاتەوە بەو زانیاریـیانەی لەسەر هاکـکردنەکان هەن و پاشان ڕاپـۆرتێـکی لەم بارەیەوە پـێشکەش بکەن بەر لەوەی لە 20 ی مانگی یەکی ساڵی داهاتوو پـۆستەکەی وەک سەرۆکی ئەمەریکا جێبهێڵێت.

کۆشـکی سـپی ڕۆژی پـێنجشەممە گوتی ڤلادیمیر پـوتن ڕاستەوخۆ لەو هاکـکردنانە بەرپـرسە.

XS
SM
MD
LG