Accessibility links

هێزەکانی سوریای دیموکرات چەند گوندی دیکەی ژێر دەسـتی داعش لە نزیک ڕەققە ڕزگاردەکەن

  • VOA News

کۆمەڵەی سوریا بۆ چاودێری مافەکانی مرۆڤ دەڵێت هێزەکانی سوریا دیموکرات توانیویانە چەند گوندێـکی دیکە لە پارێزگای ڕەققەی ژێر دەسـتی داعش ڕزگاربکەن.

کۆمەڵەکە ئەمڕۆ دووشەممە لە ماڵپەڕی خۆی نووسیویەتی هێزەکانی سوریای دیموکرات بە پاڵپشـتی هێزی ئاسمانی هاوپەیمانیەتی بە ڕابەرایەتی ئەمەریکا توانیویانە 5 گوندی دیکە لە ناوچەکانی باکوری ڕۆژئاوای ڕەققە ڕزگاربکەن.

باسی لەوەش کرد لە میانەی شەڕەکان 3 شەڕڤان گیانیان لەدەسـ‌تداوە و شەڕی قورس هێشتا بەردەوامە.

خالید کۆبانی کە شەڕڤانێـکی هێزەکانی سوریای دیموکراتە لە لێدوانێـکیدا بۆ بەشی کوردی دەنگی ئەمەریکا گوتی لەوەتای قۆناغی دووەمی ئۆپەراسیۆنی غەزەبی فورات دەسـتیپـێکردووە هەتا ئێستا 30 گوند و 18 کێڵگەی جوتیاران لە دەوروبەری ڕەققە ڕزگارکراون.

فەڕحان عەسکەر فەرماندەی هێزەکانی ئەحرار ئەلڕەققە ئەویش لای خۆیەوە گوتی ئەو ناوچانەی ڕزگاریانکردوون ناوچەی خێڵەکین و هەموویان هاوکارن و ژمارەیەکی زۆر لە پـیاوانیان پەیوەندیـیان پێوەکردوون.

گوتیشی لە ئێستادا نزیکەی 20 کیلۆمەتر لە بەنداوی بەعسەوە دورن و ڕەنگە لە ماوەی پـێنج ڕۆژدا ڕزگاری بکەن.

XS
SM
MD
LG