Accessibility links

سـزاکانی ئەمەریکا لەسەر ئێران بۆ 10 سـاڵی دیکە درێژکرانەوە


سزاکانی سەر ئێران بۆ 10 ساڵی دیکە درێژکرانەوە، هەرچەندە پـرۆژە یاساکەی کۆنگرێس بۆ ئەم مەبەستە پەسەندی کردبوو لە لایەن سەرۆک ئۆباماوە مۆر نەکرا.

کۆشـکی سـپی ئەمڕۆ پـێنجشەممە بەیانـنامەیەکی لەم بارەیەوە دەرکرد و تیایدا نووسیویەیتی درێژکردنەوەی سزاکانی سەر ئێران بوو بە یاسا بەبێ واژووی سەرۆک ئۆباما. جەختی لەوەش کرد ئەم هەنگاوە کاریگەری بەسەر جێبەجێکردنی ڕێکەوتنە ناوکیـیەکەی نێوان کۆمەڵی نێودەوڵەتی و ئێراندا نابێت.

مانگی یازدە ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمەریکا پـرۆژە یاساکەی پەسەندکرد و پاشان لە لایەن ئەنجومەنی سیناتیشەوە لە سەرەتای ئەم مانگە پەسەندکرا.

ئێران ناڕەزایی توندی بەرامبەر ئەم بڕیارەی ئەمەریکا دەربڕی و لە بەرامبەردا حەسەن ڕوحانی سەرۆکی ئێران فەرمانی بە ڕێکخراوی ناوکی وڵاتەکەی کرد دەستبکەن بە دروسـتکردنی بزوێنەر کە بە وزەی ناوکی کاربکات تاوەکو لە بواری گەواستنەوەی دەریایی بەکاریبهێنن.

کۆشـکی سـپی دەڵێت ئەم فەرمانەی ڕوحانی ڕێکەوتنە ناوکیـیەکە پـێشێل ناکات.

XS
SM
MD
LG