Accessibility links

ئەمەریکا ئەمڕۆ سێشەممە هەموو نوێنەرایەتیـیە دیپـلۆماسیـیەکانی لە تورکیا دادەخات


ئەمەریکا بڕیاری دا باڵیۆزخانەی خۆی لە ئەنکەرە و هەردوو کونسوڵخانەکەی لەو وڵاتە بۆ ئەمڕۆ سێشەممە دابخات، ئەمەش پاش ئەوەی بەرەبەیانی ئەمڕۆ کەسێـک لە بەرەم باڵیۆزخانەی ئەمەریکا لە ئەنکەرە تەقەی کردبوو.

باڵیۆزخانەکە لە بەیانـنامەیەکدا لەسەر ماڵپەڕەکەی نووسیویەتی لە کاژمێر 3:50 ی بەرەبەیان کەسێـک لە بەردەم دەروازەی سەرەکی باڵیۆزخانەکە تەقەی کرد، بەڵام هیچ کەس زیانی پـێنەگەیشت و پـۆلیس کەسەکەی دەسـتگیرکرد، بۆیە لە کاردانەوە بەرامبەر ڕووداوەکە بڕیاریان داوە ئەمڕۆ سێشەممە باڵیۆزخانەکە و هەردوو کونسوڵخانەی ئەمەریکا لە ئستەنبوڵ و ئەدەنە دابخەن.

پاشان داوای لەو ئەمەریکایـیانە کرد، ئەوانەی لە تورکیادان لە ئەوپەڕی وریایـیدا بن و دڵنیابن لەوەی بەردەوام هێڵی پەیوەندیـیان هەیە.

کاربەدەسـتانی تورکیا لای خۆیانەوە ڕایانگەیاند هێزەکانی ئاسایشی پاراستنی باڵیۆزخانەکە کەسەکەیان دەسـتگیرکردووە کە هاوڵاتیـیەکی تورکە و ناوی شاهینە و لە ئێستادا بۆ بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ئەنکەرە براوە.

بەپـێی ڕاپـۆرتەکان کەسەکە نزیکەی 8 بۆ 9 فیشەکی تەقاندووە بە چەکێک کە لە ژێر پاڵتۆکەی شاردبوویەوە.

لە پاش ڕووداوەکە ڕێوشوێنی توندی ئاسایشی لە چواردەوری باڵیۆزخانەکە گیراوەتەبەر.

XS
SM
MD
LG