هێزەکانی سوریای دیموکرات بە پاڵپشتی هێزی تایبەتی ئەمەریکا و بۆردومانی فڕۆکەکانی هاوپەیمانان توانیان ناوچەیەکی دیکەی شاری ڕەققە لە داعش ڕزگاربکەن
دەڵێت پـێیوانیـیە بەغدا شارۆچکەی حەویجە وەک فشارێـک بۆ سەر کورد بەکاربهێنێت، بەڵکو بوونی داعش لە ناوچە سنووریـیەکانی لەگەڵ سوریای لا گرنگترە
سەرۆک وەزیری ئیسرائیل دەڵێت ئێران شوێن لە سوریا و لوبنان دادەمەزرێنێت بۆ دروستکردنی موشەکی ئاڕاستەکراو، ئەمەش بە ئامانجی بەکارهێنانی لە دژی ئیسرائیل
کاربەدەسـتانی عێراق دەڵێن ئۆتۆمبیلێـکی بارهەڵگری بۆمبڕێژکراو لە سەنتەرێکی فرۆشتنی سەوزە و میوە لە ناوچەی سەدری بەغدای پایتەخت تەقیوەتەوە و لە ئاکامدا زیاتر لە 10 کەس کوژراون و دەیان کەسی دیکە برینداربوون
شارەوانی شاری هیوستن لە ستانی تەکساس داوا لە دانیشتوان دەکات ئەرکی خۆیان بەجێبگەیەنن بۆ دڵنیابوون لەوەی ئەو زریانەی لە باشوری ڕۆژهەڵاتی ستانەکەی داوە کەمترین زیانی گیانی هەبێت.
سەرۆکی گواتیمالا دەرکردنی سەرۆکی کۆمیتەی دژە گەندەڵی کە سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان ڕادەگەیەنێت کە سەرقاڵی لێکۆڵینەوە بووە لە داراییەکانی هەڵمەتی هەڵبژاردنی سەرۆکی ئەو وڵاتەی ئەمریکای لاتین.
پاپا فرانسیس ڕەخنە و ناڕەزایی خۆیی دەربڕیوە بەرامبەر سەرکوتکردنی کەمایەتی موسڵمانەکان لە وڵاتی میانمار و نوێژ و نزاشی بۆ کردوون تا تەواوی مافەکانی خۆیانیان هەبێت.
ڕێکخراوە تێرۆریستییەکەی دەوڵەتی ئیسلامی ڕایدەگەیەنێت ئەو کەسەی لە بەلژیکا بە چەقۆ هێرشی کردۆتە سەر سێ سەرباز، سەر بە داعشە.
کاربەدەستێکی شانشینی ئوردون دەڵێت وڵاتەکەی دانوستاندن لەگەڵ ئەڵمانیادا دەکات لەسەر باری یاسایی هێزە سەربازییەکانی ئەڵمانیا بۆ مانەوەیان لە شانشینەکەدا.
کاربەدەستانی تەندروستی لە هەرێمی کاتۆلۆنیا دەڵێن ژنێکی تەمەن 51 ساڵی ئەڵمانیایی کە لە هێرشە تێرۆریستییەکەی 17 ی ئەم مانگەی بەرشلۆنە برینداربووە مردووە.
هاوپەیمانێتی بە سەرکردایەتی شانشینی عەرەبستانی سعودیە دژی سەرهەڵداوان لە وڵاتی یەمەن دەڵێت ئەو هێرشە ئاسمانیەی بەلانیکەم 14 کەسی سیڤیلی تیادا کوژراون لە ئەنجامی هەڵەیەکی تەکنیکی بووە.
ئاگربەستی نێوان لایەنەکان کەوتۆتە بواری جێبەجێکردنەوە لە ناوچە سنورییەکانی نێوان سوریا و لوبناندا.
هێزە سەربازییەکانی عێراق کۆنترۆڵی زۆربەی شارۆچکەی تەلەعفەریان کردووە، کە بە یەکێک لە مۆڵگا سەرەکییەکانی تێرۆریستانی دەوڵەتی ئیسلامی دادەنرێت لە باکوری ڕۆژئاوای عێراق.
کاربەدەستێـکی ئەفغانستان دەڵێت لە ئاکامی هێرشێـک بۆ سەر مزگەوتێـکی شیعە لە باکوری کابولی پایتەخت 12 کەس کوژراون و زیاتر لە 40 کەسی دیکە برینداربوون
فەرماندەیەک لە هێزەکانی سوریای دیموکرات دەڵێت لەم زووانە ئۆپەراسیۆنێـک دەسـتپـێدەکەن بۆ وەدەرنانی داعش لە پارێزگای دێر زوری ڕۆژهەڵاتی سوریا
سەرۆک وەزیری تورکیا دەڵێت هەر پشـتیوانیەکی زیاتر ئەمەریکا بۆ یەکینەکانی پاراستنی گەل (یەپەگە)، ئەوا کێشە بۆ تورکیا دروست دەبێت
وەزیری بەرگری ئەمەریکا دەڵێت ڕووسیا هەوڵدەدات بە زەبری هێز گۆڕانکاری لە سنوورە نێودەوڵەتیـیەکان بکات، بۆیە ئەمەریکا سزاکانی لەسەر دەهێڵێتەوە هەتا ئەو کاتەی حکومەتی مۆسکۆ ڕەفتارەکانی دەگۆڕێت
کاربەدەستانی ئیسرائیل دەڵێن وڵاتەکەیان مسۆگەری کردووە هەتا 40 سـاڵی دیکە وەک خاوەن بەهێزترین هێزی ئاسمانی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا دەمێنێتەوە
داواکاری گشتی لە زوریخی سویسرا تۆمەتی هەوڵدان بۆ پەیوەندیکردن بە داعش لە سوریا ئاڕاستەی ژنێـکی تەمەن 30 ساڵ کرد
سەرۆکی پارتی مەهەپەی تورکیا دەڵێت ئەم ڕیفراندۆمەی بڕیارە لە باکوری عێراق ئەنجام بدرێت سەرەتایەکە بۆ ڕاگەیاندنی دەوڵەتی کوردی، بۆیە دەبێت تورکیا وەک هۆکارێک بۆ ڕاگەیاندنی شەڕ لێی بڕوانێت
زیاتر نیشـان بده