Accessibility links

لە سەنعا بەلانیکەم 14 کەسی سیڤیل دەکوژرێن


هاوپەیمانێتی بە سەرکردایەتی شانشینی عەرەبستانی سعودیە دژی سەرهەڵداوان لە وڵاتی یەمەن دەڵێت ئەو هێرشە ئاسمانیەیبەلانیکەم 14 کەسی سیڤیلی تیادا کوژراون و هەشت کەس لە کوژراوەکان ئەندامی یەک خێزانن، لە ئەنجامی هەڵەیەکی تەکنیکی بووە.

کۆلۆنێل تورکی ئەلمالیکی، دەمڕاستی هاوپەیمانێتی دژە سەرهەڵداوانی یەمەن لە ڕاگەیاندنێکدا ئاماژەی بەوەکردووە هێرشە ئاسمانیەکەی ڕۆژی هەینی کراوەتە سەر شاری سەنعا، پایتەختی یەمەن هەڵە و بەبێ مەبەست بووە و پرسە و مەخابنی خۆیشی دەربڕیووە.

کۆلۆنێل ئەلمالیکی جەخت دەکاتەوە لەوەی ئەو پلانەی بۆ لێدانی شوێنی دیاریکراو دانرابوو، پلانێکی ڕەوابووە لەو ڕوانگەیەوەی شوێنێکی لەشکری سەرهەڵداوانی حوثی بووە کە پایتەختی وڵاتی یەمەنیان کۆنترۆڵکردووە.

لەو هێرشە ئاسمانیەدا باڵەخانەیەکی سێ نهۆمی داڕووخا کە سێ خێزانی تیادا نیشتەجێ بوون و تەنها چەند ڕۆژێک بوو پاش کوژرانی زیاتر لە 40 کەس بەهۆی هێرشێکی ئاسمانییەوە بۆسەر هۆتێلێکی بچووک لە شارۆچکەیەکی نزیک سەنعای پایتەخت.

XS
SM
MD
LG