Accessibility links

وەزیری بەرگری ئەمەریکا: ڕووسیا دەیەوێت بە زەبری هێز سنوورەکان بگۆڕێت


وەزیری بەرگری ئەمەریکا دەڵێت ڕووسیا هەوڵدەدات بە زەبری هێز گۆڕانکاری لە سنوورە نێودەوڵەتیـیەکان بکات، بۆیە ئەمەریکا سزاکانی لەسەر دەهێڵێتەوە هەتا ئەو کاتەی حکومەتی مۆسکۆ ڕەفتارەکانی دەگۆڕێت.

جیمس ماتیس ئەمڕۆ پـێنجشەممە لە میانەی سەردانەکەی بۆ کێیڤی پایتەختی ئۆکرانیا گوتیشی ئەمەریکا پابەندە بە بەڵێنەکانی بۆ یارمەتیدانی لەشکری ئۆکرانیا و هەروەها سزاکان بەردەوام دەبن هەتا ئەو کاتەی مۆسکۆ وازدەهێنێت لە پشـتیوانیکردنی جوداخوازان، وە نیمچە دورگەی کریمە بۆ ئۆرکرانیا دەگێڕێتەوە.

ماتیس کە لە پاڵ پـێترۆ پـۆرۆشینکۆ قسەی بۆ ڕۆژنامەوانان دەکرد، ئاماژەی بۆ ئەوە کرد ڕووسیا پابەندی ڕێکەوتنـنامەی منسک بۆ ئاگربەست نابێت، ئەوەی کاتی خۆی مۆرکرا بە ئامانجی دانانی سنوورێـک بۆ توندوتیژی جوداخوازان لە ڕۆژهەڵاتی ئۆکرانیا.

XS
SM
MD
LG