بەپـێی ماڵپەڕی کەرکوکناو KirkukNow ، نەجمەدین کەریم پارێزگاری کەرکوک ڕۆژی یەکشەممە لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا گوتویەتی بەپـێی زانیاریـیەکانیان پـێدەچێت پاش کۆنترۆڵکردنەوەی شارۆچکەی تەلەعفەر ئۆپەراسیۆنی ڕزگارکردنی حەویجە ئەنجام نەدرێت.
ئەمە لە کاتێـکدا کە بڕیارە لە 25 ی مانگی نۆ ڕیفراندۆم بۆ سەربەخۆیی لە هەرێمی کوردستان و ناوچە جێ ناکۆکەکان ئەنجام بدرێت.
حەسەن جیهاد ئەندامی پـێشووی پەرلەمانی عێراق و شارەزای کاروباری لەشکری لە وتووێژێـکدا لەگەڵ هێرۆ زەنگەنە لە بەشی کوردی دەنگی ئەمەریکا لەم بارەیەوە گوتی پـێیوانیـیە بەغدا شارۆچکەی حەویجە وەک فشارێـک بۆ سەر کورد بەکاربهێنێت، بەڵکو بوونی داعش لە ناوچە سنووریـیەکانی لەگەڵ سوریای لا گرنگترە کە زۆر جار داعش لەو ناوچانەوە هێرشی تێرۆرستی ئەنجام دەدات.