Accessibility links

لە هێرشێـکدا بۆ سەر مزگەوتێـکی شیعە لە ئەفغانستان 12 کەس دەکوژرێن


کاربەدەستێـکی ئەفغانستان دەڵێت لە ئاکامی هێرشێـک بۆ سەر مزگەوتێـکی شیعە لە باکوری کابولی پایتەخت 12 کەس کوژراون و زیاتر لە 40 کەسی دیکە برینداربوون.

نەجیب دانش جێگری گوتەبێژی وەزارەتی ناوخۆی ئەفغانستان بۆ میدیاکانی ڕاگەیاند ئەمڕۆ لە کاتی نوێژی هەینی چەند چەکدارێک هێرشیان کردە سەر مزگەوتی ئیمام ئەلزەمان و بە بۆمب و دەستڕێژی گولـلە پەلاماری ئەو خەڵکەیان داوە کە بۆ نوێژ و نزا لەوێ بوون.

گوتیشی مزگەوتەکە چوار پاسەوانی لێبووە و دووانیان لە هێرشەکە گیانیان لەدەستداوە دووانەکەی دیکەیان برینداربوون.

داعش بەرپـرسیارێتی خۆی لە هێرشەکە ڕاگەیاند، دەڵێت 2 خۆکوژی ئەنجامیانداوە.

XS
SM
MD
LG