سەرۆکی گواتیمالا دەرکردنی سەرۆکی کۆمیتەی دژە گەندەڵی کە سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان ڕادەگەیەنێت کە سەرقاڵی لێکۆڵینەوە بووە لە داراییەکانی هەڵمەتی هەڵبژاردنی سەرۆکی ئەو وڵاتەی ئەمریکای لاتین.
جیمی مۆرالیس لە وتارێکی ڤیدیۆییدا کە ئەمڕۆ یەکشەممە بڵاوکراوەتەوە گوتوویەتی ئیڤان ڤێلاسکس کە خەڵکی وڵاتی کۆڵۆمبیایە دەبێت دەستبەجێ وڵاتەکە جێبهێڵێت و دەشڵێت ئەم بڕیاری دەرکردنە لە بەرژەوەندی گەلی گواتیمالا و لە پێناو تۆکمەکردنی سەروەری یاسا و دامەزراوەکانی وڵاتەکەدایە.
ئەم ڕاگەیاندنە دوابەدوای هەنگاوێکی ئیڤان ڤێلاسکس بووە بۆ داماڵینی پەناپارێزییەکان لە سەرۆکی گواتیمالا بۆ ئەو لێکۆڵینەوەیەی وەک دەگوترێت سەبارەت بە پارەدانی نایاسایی لایەنە سیاسییەکەی "بەرەی یەکگرتووی نیشتمانی."
دەمڕاستی سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان دەڵێتئەنتۆنیۆ گوتەرس دووچاری واقوڕمانێکی گەورە بووە بەو بڕیارەی سەرۆکی گواتیمالا.