Accessibility links

ئۆتۆمبیلێکی بۆمبڕێژکراو لە ناوچەی سەدری بەغدا تەقیوەتەوە و زیاتر لە 10 کەس گیانیان لەدەستداوە


کاربەدەسـتانی عێراق دەڵێن ئۆتۆمبیلێـکی بارهەڵگری بۆمبڕێژکراو لە سەنتەرێکی فرۆشتنی سەوزە و میوە لە ناوچەی سەدری بەغدای پایتەخت تەقیوەتەوە و لە ئاکامدا زیاتر لە 10 کەس کوژراون و دەیان کەسی دیکە برینداربوون.

پـۆلیس دەڵێت تەقینەوەکە بەیانی ئەمڕۆ دووشەممە لە سەنتەری فرۆشتی سەوزە و میوەی جەمیلە ڕوویداوە و جگە لەو زیانە گیانیانە زیانێـکی ماددی زۆری بە سەنتەرەکە گەیاندووە. گەواهیدەران دەڵێن تەقینەوەکە بەهێزبووە و ئۆتۆمبیلەکە بارهەڵگری جۆری هینۆ بووە.

کاربەدەستێـکی تەندروستی ژمارەی قوربانیـیەکانی بۆ ئاژانسی دەنگ‌وباسی ئەسۆشیەتد پـرێس پشـتڕاستکردەوە و گوتی 12 کەس گیانیان لەدەسـتداوە و 28 کەس برینداربوون.

داعش لە ڕێگەی میدیاکەیەوە بە ناوی ئەعماق بەرپـرسیارێتی خۆی لە تەقینەوەکە ڕاگەیاند.

XS
SM
MD
LG