Accessibility links

سەرۆک وەزیری تورکیا: هاوکاری زیاتری ئەمەریکا بۆ یەپەگە دەبێتە مایەی کێشە بۆ تورکیا


سەرۆک وەزیری تورکیا دەڵێت هەر پشـتیوانیەکی زیاتر ئەمەریکا بۆ یەکینەکانی پاراستنی گەل (یەپەگە)، ئەوا کێشە بۆ تورکیا دروست دەبێت.

بینئالی یڵدرم ئەمڕۆ هەینی لەو کاتەی بە فڕۆکە لە ڤێتنامەوە بەرەو تورکیا دەگەڕایەوە، بە ڕۆژنامەوانانی گوت" ئێمە باس لە پەیوەندی نێوان دوو ئەندامی ناتۆ دەکەین، بۆیە نابێت کێشە هەبن. بێگومان ئەگەر هەڵوێستێکیان لێ‌دەرکەوت جیاوازبێت لەوەی پـێیان ڕاگەیاندووین سەبارەت بە یەپەگە، ئەوا کێشە دەبێت."

پاشان گوتی تورکیا لەگەڵ ڕووسیا و ئێران لە سوریا هاوکاری دەکات، وە هیچ هۆکارێک نیـیە وەها لە ئەمەریکا و تورکیا بکات لە دیوی پـێچەوانەی یەکتربن.

هەروەها باسی لە باشبوونی پەیوەندیـیەکانی نێوان ئەنکەرە و مۆسکۆ کرد و گوتی بە ڕێکەوتنێـک گەیشتوون بۆ فرۆشتنی سیستەمی بەرگری موشەکی جۆری S-400 ی ڕووسی بە تورکیا.

پەیوەندیـیەکانی نێوان ئەنکەرە و واشنتن ساردیـیان تێکەوت پاش ئەوەی ئەمەریکا دەستیکرد بە یارمەتی هێزەکانی یەپەگە لە شەڕی دژی داعش لە سوریا. ئەنکەرە پـێی وایە یەپەگە باڵێـکی پارتی کرێکارانی کوردستانە، بەڵام واشنتن ئەم ئیدیعایە ڕەتدەکاتەوە.

XS
SM
MD
LG