Accessibility links

کاربەدەستانی تەکساس ئاگاهیدەدەن


شارەوانی شاری هیوستن لە ستانی تەکساسداوا لە دانیشتوان دەکات ئەرکی خۆیان بەجێبگەیەنن بۆ دڵنیابوون لەوەی ئەو زریانەی لە باشوری ڕۆژهەڵاتی ستانەکەی داوە کەمترین زیانی گیانی هەبێت.

سیلڤیستەر تورنەر دەڵێت خەڵک داوای کۆمەک دەکەن و بەردەوام پەیوەندی بە پۆلیسی فریاگوزارییەوە دەکەن و لە نیگەرانییەکی قوڵدان سەبارەت بەوەی کە ناتوانن خۆیان لە زیانەکانی ئەم زریانە دەرباز بکەن، وە دەشڵێت تێگەیشتنی لەو ڕەوشە هەیە بەڵام پێویستە ئارامی بپارێزرێت.

لە لێدوانە ڕۆژنامەوانییەکەی ئەمڕۆ یەکشەممەیدا بەڕێز تورنەر ئاماژەشی بەوە کردووەهەر ئەمڕۆ زیاتر لە 2000 پەیوەندی تەلەفونی کراون بۆ داواکردنی یارمەتی و بە هاناوە چوون. هاوکات شارەوانی شاری هیوستن ئاگاداری و ڕێنوماییەکانی پۆلیسیشی دووبارە کردەوە تا خەڵک بچنە سەر سەربانی ماڵەکانیان وەک هەنگاوێک بۆ جخۆپاراستن لەو لافاوانەی بەهۆی زریانی هارڤییەوە دروستبوون.

نێوەندی کەش و هەوای نیشتمانی لە وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لافاوی ئەو ناوچانەی بە لافاوێکی کارەساتاوی بێ پێشینە ناودێرکردووە لکە جێی مەترسییە بۆسەر ژیانی هاوڵاتیان، هەروەها ئاگاهیشی داوە کە دەشێت تا هەفتەی ئایندەش بەردەوام بێت.

تا ئامادەکردنی ئەم هەواڵە دوو کەس گیانیان لە دەستداوە.

پەیامنێری دەنگی ئەمریکا لە هیوستنەوە دەڵێت لە ئێستادا هەموو ستێک داخراوە و خەڵک نیگەرانن لەوەی ئاخۆ چی ڕوودەدات و چییان بەسەردێت، لە کاتێکدا زۆر کەس لە شوێنی کارەکانیان گیریان خواردووە و لە هەوڵێکی چڕ و پڕدان بۆ زانینی هەواڵی کەس و کاریان.

بێ لەو دوو کەسەی بەهۆی زریانی هارڤییەوە مردوون، بەلانیکەم 14 کەسیش بریندارن و زۆر کەسیش ترسیان هەیە لەوەی ئەو ژمارانە تەنها سەرەتایەک بێت.

کاربەدەستانی ستانی تەکساس دەڵێن بە دووری نازانن ژمارەی قوربانییەکان زیاتر ببن.

XS
SM
MD
LG