Accessibility links

داعش بەرپرسیارێتی خۆی لە هێرشەکەی بەلژیکا ڕادەگەیەنێت


ڕێکخراوە تێرۆریستییەکەی دەوڵەتی ئیسلامی ڕایدەگەیەنێت ئەو کەسەی لە بەلژیکا بە چەقۆ هێرشی کردۆتە سەر سێ سەرباز، سەر بە داعشە.

لە ڕاگەیاندنەکەی ئەمڕۆ یەکشەممەیدا، داعش ئەو هێرشبەرەی بە سەربازی دەوڵەتی ئیسلامی ناودێرکردووە و دەشڵێت ئەو هێرشکردنەی ئێوارەی ڕۆژی هەینی وەک وەڵامێک بووە بۆ ئەو داوایەی دەوڵەتی ئیسلامی بۆ هێرشکردن لەو وڵاتانەی ئەندامی هاوپەیمانێتی نێونەتیەوەیین دژی داعش.

دادپارێزانی بەلژیکایی دەستیان کردووە بە لێکۆڵینەوەکانیان لەو هەوڵە تێرۆریستیە کە هێرشبەرەکە لە کاتی پەلامارەکانیدا هاواری دەکرد ئەڵاهو ئەکبەر.

ئۆفیسی دادپارێزانی فێدراڵی لە برۆکسل دەڵێت هێرشبەرەکە پێشتریش ناوی لای پۆلیسی بەلژیکا هەبووە بەهۆی هێرشی تری پەیوەندییان بە تێرۆرەوە هەبووە.

هێرشبەرەکە خاوەنی ڕەگەزنامەی بەلژیکایی بووە و بە ڕەسەنیش خەڵکی سۆماڵیا بوو، پاش ئەوەی لە کاتی پەلامارەکانیدا تەقەی لێکراوە و کوژراوە، دەمانچەیەکی ساختە و ژمارەیەک قورئانیشی پێبووە.

XS
SM
MD
LG