کاربەدەستانی تەندروستی لە هەرێمی کاتۆلۆنیا دەڵێن ژنێکی تەمەن 51 ساڵی ئەڵمانیایی کە لە هێرشە تێرۆریستییەکەی 17 ی ئەم مانگەی بەرشلۆنە برینداربووە مردووە.
بەمەش ژمارەی ئەوانەی لە هێرشەکەی شارۆچکەی بەندەریی کامبرێل کوژراون گەیشتە 16 کەس.
کاربەدەستان دەڵێن ژنەکە ئەمڕۆ یەکشەممە لە نەخۆشخانەی دێل - مار لە بەرشلۆنە مردووە.
هەر تەنها یەک ڕۆژ پاش ئەو هێرشە کەسێکی تر بۆ ڕفاندنی ڤانێک، خاوەنی ڤانەکەی کوشتووە و ئەوجاش بەو ماشێنەوە دڕی داوە بەناو خەڵکدا و ژنێکیشی کوشتووە.
لەو هێرشەدا زیاتر لە 120 کەس برینداربوون و وەک سەرچاوە تەندروستییەکان باسی دەکەن، هێشتاش 24 کەسیان بەهۆی سەختی برینەکانیانەوە لە نەخۆشخانەکان ماونەتەوە.
ڕۆژی شەممەش نزیکەی پێنجسەد هەزار کەس لە بەرشلۆنە گردبووبوونەوە، وەک ناڕەزایی دەربڕین بەرامبەر بەو هێرشە تێرۆرکاریانە.