Accessibility links

سەرۆکی پارتی مەهەپە دژایەتی خۆی بۆ ڕیفراندۆمی هەرێمی کوردستان ڕادەگەیەنێت


سەرۆکی پارتی مەهەپەی تورکیا دەڵێت ئەم ڕیفراندۆمەی بڕیارە لە باکوری عێراق ئەنجام بدرێت سەرەتایەکە بۆ ڕاگەیاندنی دەوڵەتی کوردی، بۆیە دەبێت تورکیا وەک هۆکارێک بۆ ڕاگەیاندنی شەڕ لێی بڕوانێت.

دەوڵەت باخچەلی ئەمڕۆ پـێنجشەممە لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی لە ئەنکەرە گوتی دەبێت تورکیا لە دژی ئامادەکاریـیەکان بۆ ئەو ڕیفراندۆمە بوەستێتەوە کە لە لایەن مەسعود بارزانیـیەوە ڕاگەیەندراوە و شارە تورکمانیەکانیش دەگرێتەوە.

گوتیشی ئەم ڕیفراندۆمە کە سەرەتایەکە بۆ ڕاگەیاندنی دەوڵەتی کوردستان، لە دژی تورکمان و تورکیایە، بۆیە دەبێت وەک هۆکارێک بۆ ڕاگەیاندنی شەڕ لە لایەن تورکیاوە دابنرێت ئەگەر پـێویست بکات.

XS
SM
MD
LG