داواکاری گشتی لە زوریخی سویسرا تۆمەتی هەوڵدان بۆ پەیوەندیکردن بە داعش لە سوریا ئاڕاستەی ژنێـکی تەمەن 30 ساڵ کرد.
ئۆفیسی داواکاری گشتی ئەمڕۆ پـێنجشەممە ڕایگەیاند بەڵگەیان لایە ئەو ژنە لە مانگی دوازدەی ساڵی 2015 بە شێوەیەکی نایاسایی لەگەڵ منداڵێکی تەمەن 4 ساڵ لە میسرەوە بەرەو یۆنان ڕۆیشتبوو، ئەمەش بە ئامانجی ئەوەی بگاتە تورکیا و لەوێشەوە بەرەو سوریا بڕوات و پەیوەندی بە داعشەوە بکات.
بەڵام ژنەکە کە ڕەگەزنامەی سویسری هەیە، لەلایەن دەسەڵاتدارانی یۆنانەوە دەسـتگیرکرا و لە مانگی یەکی ساڵی 2016 ڕەوانەی سویسرا کرایەوە و لە فڕۆکەخانەی زوریخ دەسـتگیرکرا.