فەرماندەیەک لە هێزەکانی سوریای دیموکرات دەڵێت لەم زووانە ئۆپەراسیۆنێـک دەسـتپـێدەکەن بۆ وەدەرنانی داعش لە پارێزگای دێر زوری ڕۆژهەڵاتی سوریا.
ئەحمەد ئەبو خەولە سەرۆکی ئەنجومەنی لەشکری دێر زور کە بەشێکە لە هێزەکانی سوریای دیموکرات ئەمڕۆ هەینی بۆ ئاژانسی دەنگوباسی ڕۆیتەرزی ڕاگەیاند کە ڕەنگە لە ماوەی چەند هەفتەیەکی دیکە ئۆپەراسیۆنەکە دەسـتپـێبکات.
هاوکاتی ئەم ڕاگەیاندنە، هێزەکانی سوریای دیموکرات بەردەوامن لە پـێشڕەویـیەکانیان لە شاری ڕەققە و شەوی ڕابردوو شەڕ و پـێکدادانەکان ڕوویان دا لە گەڕەکەکانی مەنسور لە ڕۆژهەڵاتی شارەکە و نەهزە لە ڕۆژئاوا و مرور لە باشور.
لەوەتای لە 6 ی مانگی شەشەوە ئۆپەراسیۆنی ڕەققە دەسـتیپـێکردووە، هێزەکانی سوریای دیموکرات بە پاڵپشـتی هێزی تایبەتی ئەمەریکا و هێزی ئاسمانی هاوپەیمان توانیویانە 60% ی شارەکە لە داعش ڕزگاربکەن.