دەیان هەزار کەس پاش داواکەی حزبوڵای لوبنان ڕژابوونە سەر شەقامەکانی باشوری شاری بەیروت وەک ناڕەزایی دەربڕین بەرامبەر بڕیارەکەی سەرۆک دانۆڵد ترامپ بۆ ناساندنی ئۆرشەلیم وەک پایتەختی دەوڵەتی ئیسرائیل
کاربەدەسـتانی نیویۆرک ناسنامەی ئەو کەسەیان ئاشکرا کرد کە لە وێستگەی میترۆی پـۆرت ئەثۆرێتی شارەکە بۆمبێکی بە خۆیدا تەقاندەوە و لە ئاکامدا خۆی و 3 کەسی دیکە برینداربوون
سەرۆکی تورکیا جارێکی دیکە ڕەخنەی لە بڕیارەکەی سەرۆک ترامپ کرد، ئەوەی تیایدا بڕیاری دا ئۆرشەلیم پایتەختی دەوڵەتی ئیسرائیل بێت
پۆلیسی شاری نیو یۆرک لە شوێنی تەقینەوەکەی ناوجەرگەی مانهاتنن
سەرۆکی ڕوسیا دووهەم سەردانی خۆی دەکات بۆ وڵاتی میسر لە ماوەی چەند ساڵێکدا و دەست دەکات بە وتووێژکردن لەگەڵ سەرۆکی میسر لەسەر بەرفروانکردنی پەیوەندییەکانی نێوان هەردوو وڵات
وەزارەتی دەرەوەی ئێران دەڵێت دۆسێی ژنە بەریتانیە ئێرانیە گیراوەکە دەخاتە بەردەم دەسەڵاتی دادوەری وڵاتەکە
سەرۆکی ڕووسیا بە سەردانێکی پـێشتر ڕانەگەیەندراو گەیشتە سوریا و لەوێ بڕیاری دەسـتپـێکردن بە کشانەوەی هێزەکانی وڵاتەکەی لەو وڵاتە بەشەڕ وێرانبووە ئاشکراکرد
دەستدرێژیکردنی سێکسی بۆسەر ژنانی ڕۆهینگا لەلایەن هێزە ئاسایشییەکانی میانمارەوە بەشێوەیەکی زۆر کراوە و هەروەهاش بە بەرنامە بووە
کاربەدەستانی ئاگرکوژێنەوە لە ستانی کالیفۆرنیا سەنگییان خستۆتە سەر بەرەنگاربوونەوەی ئەو ئاگرەی لە باکوری ڕۆژئاوای شاری لۆس ئەنجلز کەوتۆتەوە
دەیان هەزار کەس لە وڵاتانی عەرەبی و ئیسلامی ئەمڕۆ هەینی خۆپـیشاندانی ناڕەزایـیان سازکرد لە دژی بڕیارەکەی سەرۆک ترامپ بۆ ناساندنی ئۆرشەلیم وەک پایتەختی ئیسرائیل
سەرۆک ترامپ شەوی پـێنجشەممە لە کۆشکی سپی ئاهەنگێکی سازکرد بەبۆنەی جەژنی حەنوکەی جووەکان و سەدان کەسی بۆ بانگهێشتکرد، لەوانە ژمارەیەک لە ئەندامانی خێزانەکەی و ستیڤن منوشن وەزیری خەزێنە و دەیڤد شولکن وەزیری کاروباری جەنگاوەرە دێرینەکان و یاسادانەرە جووەکان
ترێنت فرانکس نوێنەری کۆماریەکان بۆ ویلایەتی ئەریزۆنا دەست لە کارکێشانەوەی خۆی لە پۆستەی راگەیاند دوای ئەوەی کۆمیتەی تایبەت بە هەڵسوکەوت و ڕەفتار لە خانەی نوێنەران ئاشکراکرد
ئەو بازرگانە تورکەی لە دادگایەکی نیویۆرک دانینا بەوەی کاربەدەستانی باڵای پێشووی تورکیا دەستیان هەبووە لە شکاندنی گەمارۆکانی سەر ئێران، دەڵێت لەسەر گەواهیدانەکانی لە ناو زیندان لە لایەن زینداکراوێکی دیکە هەڕەشەی لێکراوە
فەرماندەیەتی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکانی عێراق ڕایگەیاند قۆناغی دووەمی ئۆپەراسیۆنی ڕزگارکردنی ناوچەی جەزیرەی نێوان هەردوو پارێزگای موسڵ و ئەنبار لە داعش دەسـتیپـێکرد
دەسەڵاتدارنی ئەڵمانیا 27 ئەفغانیان دەرکرد کە داوای مافی پەنابەریان کردبوو لە وڵاتەکەیان، ئەمەش وێڕای ناڕەزاییەکی زۆر لەلایەن نەیارانی ئەم کارە کە دەڵێن ناردنەوەی ئەو کەسانەی بۆ ئەفغانستانی وێرانبوو بە جەنگ ژیانیان دەخاتە مەترسیەوە
دادگایەکی ئەرجەنتین فەرمانی دەسـتگیرکردنی بۆ سەرۆکی پـێشووی وڵاتەکەیان دەرکرد بە تۆمەتی دروستکردنی کۆسپ لە بەردەم لێکۆڵینەوەکانی پەیوەست بەو هێرشە تێرۆرستیـیەی لە ساڵی 1994 کرایە سەر سەنتەرێکی جوو لە بۆینس ئایرسی پایتەخت
دادگاییکردنی سەڵاحەدین دەمیرتاش هاوسەرۆکی پارتی دیموکراتی گەلان (هەدەپە) لە نزیک ئەنکەرەی پایتەخت دەسـتیپێکرد و کاربەدەستانی تورک ڕێگەیان نەدا شاندێکی نێودەوڵەتی ئامادەی دادگاییکردنەکە ببێت
سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا بە فەرمی دانینا بەوەی ئۆرشەلیم پایتەختی ئیسرائیلە و فەرمانی بە وەزارەتی دەرەوە کرد دەسـتبەجێ کاربکات بۆ گواستنەوەی باڵیۆزخانەی ئەمەریکا لە تەل ئەڤیڤەوە بۆ ئۆرشەلیم
سەرۆکی ڕووسیا دەڵێت بەنیازە خۆی بۆ هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی کاندیدبکاتەوە، ئەوەی بڕیارە لە مانگی سێی ساڵی داهاتوو بەڕێوەبچێت
زیاتر نیشـان بده