Accessibility links

تەقینەوەیەک لە وێستگەیەکی میترۆی شاری نیویۆرک ڕوودەدات

  • VOA News

پۆلیسی شاری نیو یۆرک لە شوێنی تەقینەوەکەی ناوجەرگەی مانهاتنن.

پۆرت ئۆثۆرۆتی پاس تیرمیناڵ بە یەکێک لە شوێنە هەرە قەرەباڵغەکانی مانهاتن دادەنرێت کە نزیکیشە لە تایم سکوێرەوە.

هێزەکانی پۆلیس دەستگیرکردنی گومانبارێکی پشتڕاست کردۆتەوە، بەڵام هێشتا باس لەوە نەکراوە ئایا چیی بەکارهێنراوە لەو تەقینەوەیەدا.

ئاژانسەکانی هەواڵ وەک ئاماژە بە سەرچاوەکانی پۆلیس دەڵێن ژمارەیەک بریندار هەن.

ڕاپۆرتە بەراییەکان باسیان لەوە کردبوو گوایە بۆرییەک لە تونێلی وێستگەی پاسەکەدا تەقیوەتەوە.

سێ هێڵی هاتوچۆی میترۆ لەو ناوچەیە چۆڵکراون.

سارا هەکەبی دەمڕاستی کۆشکی سپی لە پۆستێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەردا نوسیویە سەرۆک ترامپ لەو ڕووداوەیەی سەرلەبەیانی ئەمڕۆی شاری نیویۆرک ئاگادارکراوەتەوە.

XS
SM
MD
LG