Accessibility links

سەرۆکی ڕوسیا دووهەم سەردانی خۆی دەکات بۆ وڵاتی میسر لە ماوەی چەند ساڵێکدا و دەست دەکات بە وتووێژکردن لەگەڵ سەرۆکی میسر لەسەر بەرفروانکردنی پەیوەندییەکانی نێوان هەردوو وڵات.

عەبدولفەتاح ئەلسیسی کە لەوەتای ساڵی 2014 ەوە سێ جار سەردانی مۆسکۆی کردووە، پێشوازییەکی فەرمیانەی لە ڤلادیمیر پوتن کردووە لە فڕۆکەخانەی قاهیرە.

لەوەتای لە ساڵی 2014 ەوە دەسەڵاتی گرتۆتە دەست لە میسر، عەبدولفەتاح ئەلسیسی بایی چەندان ملیار دۆلار چەکی روسیایی کڕیوە لەوانە فڕۆکەی جەنگی و هەروەهاش هەلیکۆپتەری جۆری هێرشکردن.

بێ لەو سەودا چەکیانە، قاهیرە و مۆسکۆ دانوستاندنیش دەکەن لەسەر دروستکردنی یەکەم ڕیاکتەری ناوکی لە میسر.

لە مانگی ڕابردووشدا ڕوسیا بەرنوسی ڕێککەوتنێکی پەسەند کردووە لەگەڵ وڵاتی میسردا تا ڕێگە بدرێت بە فڕۆکە جەنگییەکانی ڕوسیا بنکە لەشکرییەکانی میسر بەکاربهێنن، ئەمەش ئاماژەیەکە بە فراون بوونی کاریگەرییەکانی روسیا لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا.

XS
SM
MD
LG