Accessibility links

سەرۆکی تورکیا دەڵێت ئەمەریکا هاوبەشی ئیسرائیلە لە خوێن ڕشتنەکاندا

  • VOA News

سەرۆکی تورکیا جارێکی دیکە ڕەخنەی لە بڕیارەکەی سەرۆک ترامپ کرد، ئەوەی تیایدا بڕیاری دا ئۆرشەلیم پایتەختی دەوڵەتی ئیسرائیل بێت.

ڕەجەب تەیب ئەردۆغان ئەمڕۆ دووشەممە لە ئەنکەرە لە میانەی مەراسیمێکدا بە بۆنەی ڕۆژی جیهانی مافەکانی مرۆڤ گوتی "ئەمەریکا بەو بڕیارەی لە بارەی ئۆرشەلیم ، دەبێتە هاوبەشی ئەو خوێنەی ڕژاوە."

پاشان ئاگاهی بە ئیسرائیلیـیەکان دا و گوتی "ستەم و تێکدان لە ئۆرشەلیم بۆ هەمیشە بەردەوام نابێت، وە ئەوانەی ئەمڕۆ بڕوایان وایە خاوەنی ئۆرشەلیمن، دەبێت چاک بزانن سبەینێ ناتوانن درخەتێک بدۆزنەوە خۆیانی لە پشت بشارنەوە."

ئەردۆغان لە درێژەی قسەکانی ئیسرائیلـیەکانی بە خوێن ڕێژ ناودێرکرد و گوتی ئەوانەی ئۆرشەلیمیان کردووە بە زیندان بۆ موسڵمانان و پەیڕەوانی ئاینەکانی دیکە، ناتوانن دەستیان پاکبکەنەوە لەو خوێنەی پـێی سووربووە."

XS
SM
MD
LG