Accessibility links

پـوتن فەرمان دەکات بە کشانەوەی بەشی زۆری هێزەکانی وڵاتەکەی لە سوریا


سەرۆکی ڕووسیا بە سەردانێکی پـێشتر ڕانەگەیەندراو گەیشتە سوریا و لەوێ بڕیاری دەسـتپـێکردن بە کشانەوەی هێزەکانی وڵاتەکەی لەو وڵاتە بەشەڕ وێرانبووە ئاشکراکرد.

ڤلادیمیر پـوتن ئەمڕۆ دووشەممە گەیشتە بنکەی حمێمیمی لەشکری لە پارێزگای لازقیـیەی سوریا و لەوێ لە لایەن بەشار ئەسەد سەرۆکی سوریا پـێشوزای لێکرا.

پـوتن گوتی" لە ماوەی زیاتر لە دوو ساڵ هێزە چەکدارەکانی ڕووسیا لەگەڵ لەشکری سوریا هەستان بە لەناوبردنی یەکێک لە بەهێزترین گروپە تێرۆرستیـیە نێودەوڵەتیـیەکان، بۆیە بڕیارم دا بەشی زۆری ئەو هێزە لەشکریـیەی ڕووسیا کە لە سوریا هەن بگەڕێنەوە وڵات."

بەشار ئەسەد لای خۆیەوە سوپاسی پـوتنی کرد و گوتی ئەوەی سەربازانی ڕووسی کردوویانە هەرگیز لە یادی ناکەن.

جێی ئاماژەیە ڕووسیا لە 30 مانگی دوازدەی ساڵی 2015 وە دەسـتیکرد بەوەی ڕاستەوخۆ پشتیوانی لەشکری ڕژێمی سوریا بکات و لە ماوەی دوو ساڵی ڕابردوو توانی تەرازوی هێزەکان لە سوریا بە لای ڕژێم بخاتەوە و ناوچەیەکی گەورەی سوریا، ئەوانەی لە ژێر دەستی هێزەکانی ئۆپـۆزسیۆن و داعش بوون بگەڕێنێتەوە بۆ ژێر دەسەڵاتی ئەسەد.

XS
SM
MD
LG