Accessibility links

سەرۆک ترامپ: ئۆرشەلیم پایتەختی ئیسرائیلە

  • VOA News

سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا بە فەرمی دانی‌نا بەوەی ئۆرشەلیم پایتەختی ئیسرائیلە و فەرمانی بە وەزارەتی دەرەوە کرد دەسـتبەجێ کاربکات بۆ گواستنەوەی باڵیۆزخانەی ئەمەریکا لە تەل ئەڤیڤەوە بۆ ئۆرشەلیم.

سەرۆک ترامپ ئەمڕۆ چوارشەممە لە وتارێکی مێژویـیدا لە کۆشکی سپی و بە ئامادەبوونی مایک پـێنس جێگری سەرۆک گوتی ئێدی ئەمەریکا وەک پایتەختی ئیسرائیل لە ئۆرشەلیم دەڕوانێت. گوتیشی ئەو شارە چەقی تەنیا سێ ئاینی مەزن نیـیە، بەڵکو ئێستا بووەتە چەقی یەکێک لە هەرە سەرکەوتووترین دیموکراسیـیەکانی جیهان.

سەرۆکی ئەمەریکا گوتی لە ماوەی حەفتا ساڵی ڕابردوو، گەلی جوو دەوڵەتێـکیان بنیادناوە کە تیایدا جوو و موسڵمان و کرستیان و پەیڕەوانی ئاینەکانی دیکە ئازادبوون لە شێوازی ژیانیان و خوداپەرستیان. جەختی لەوەش کرد کە دەبێت ئۆرشەلیم هەر وا بمێنێتەوە کە جوو و موسڵمان و کرستیان بە ئازادانە ئاینەکانی خۆیان تیایدا پەیڕەو بکەن.

سەرۆک ترامپ گوتیشی بە هیچ شێوەیەک ئامانج لەم بڕیارە دورکەوتنەوەی ئەمەریکا نیـیە لەو بەڵێنانەی داونێ بۆ هەوڵدان لە پـێناو گەیشتن بە ڕێکەوتنێکی کۆتایی ئاشتی لە نێوان ئیسرائیل و فەڵەستینیـیەکان. جەختی لەوەش کرد ئەگەربێت و ئیسرائیل و فەڵەستینیـیەکان بە چارەسەری دوو دەوڵەتی قایلبوون، ئەوا مەسەلەی دەسـتنیشانکردنی سنووری نێوانیان تەنیا ئیسرائیلی و فەڵەستینیـیەکان بڕیاری لەسەر دەدەن.

XS
SM
MD
LG