Accessibility links

دەستدرێژی سێکسی بۆسەر موسڵمانەکانی میانمار


دەستدرێژیکردنی سێکسی بۆسەر ژنانی ڕۆهینگا لەلایەن هێزە ئاسایشییەکانی میانمارەوە بەشێوەیەکی زۆر و هەروەهاش بە بەرنامە بووە بەپێی راپۆرتێکی ئاژانسی دەنگ و باسی ئەسیۆشێتد پرێس.

ئەم ئاژانسە دەڵێت ئەم دیاردە قێزەونە لە 29 دیمانەدا لەگەڵ ئەو ژن و کچانەی لە میانمارەوە خۆیان دەربازکردووە بۆ بەنگلادیش دەرکەوتوون.

ژنەکان و کچەکانیش کە دیمانەیان لەگەڵدا کراوە تەمەنیان لە نێوان 13 تا 35 ساڵە.

هەر یەکەشیان لە دیمانەکەدا گوتوویانە لەلایەن ژمارەیەک پیاوەوە دەستدرێژییان کراوەتە سەر.

تەنها یەکێکیان نەبێت بەڵام هەموو ئەوانەی تری دیمانەیان لەگەڵدا کراوە دەڵێن ئەوانەی دەستدرێژییان کردبوونە سەر جلوبەرگی لەشکرییان لەبەردابووە.

بەڵام یەکیک لە ژنەکان وتوویەتی ئەوانەی دەستدرێژییان کردۆتە سەر جلوبەرگی ئاساییان لەبەردا بووە و باسی لەوەش کردووە کە دراوسێکانی زانیویانە ئەو کەسانە لە بنکەیەکی لەشکریدا بوون.

زۆربەی ئەو دەستدرێژییە سێکسیانەش لە مانگی دەی ساڵی 2016 تا ناوەڕاستی مانگی نۆی ڕابردوو ڕوویانداوە لە ژمارەیەک گوندی هەرێمی ڕاخاین لە میانمار.

XS
SM
MD
LG