Accessibility links

ئەڵمانیا 27 پەنابەری ئەفغانی ڕەوانەی وڵاتەکەیان دەکاتەوە

  • VOA News

دەسەڵاتدارنی ئەڵمانیا 27 ئەفغانیان دەرکرد کە داوای مافی پەنابەریان کردبوو لە وڵاتەکەیان، ئەمەش وێڕای ناڕەزاییەکی زۆر لەلایەن نەیارانی ئەم کارە کە دەڵێن ناردنەوەی ئەو کەسانەی بۆ ئەفغانستانی وێرانبوو بە جەنگ ژیانیان دەخاتە مەترسیەوە.

وەزارەتی ناوخۆی ئەڵمانیا ئەمڕۆ پـێنجشەممە لە تویتەرەکەی هەواڵی ناردنەوەی ئەو 27 کەسە ئەفغانیەی پـشتڕاستکردەوە کە 17 کەسیان تاوانیانکردووە و دوونیان بە کەسانی مەترسیدار لە قەڵەمدراون و 8 کەسیان ئامادەنەبوون زانیاری راستەقینە لەسەر خۆیان بدەنە بەرپرسانی ئەڵمانیا.

شەوی چوارشەممە ئەو 27 کەسە لە فڕۆکەخانەی فرانکفۆرت ڕەوانەی کابولی پایتەختی ئەفغانستان کرانەوە و 73 پـۆلیس و فەرمانبەری فیدراڵی ئەڵمانیا لەگەڵ پـزیشکێک و وەرگێڕێک یاوەریـیان کردوون. هاوکات نزیکەی 600 کەس لە فڕۆکەخانەی فرانکفۆرت گردبوونەوە بۆ دەربڕینی ناڕەزایی.

هەروەها وێڕای رەخنەگرتن لەم هەنگاوەی ئەڵمانیا، وەزیری ناوخۆی ئەڵمانیا پەیمانی دا بەردەوام بن لەسەر ناردنەوەی ئەو کەسانەی مایەی مەترسین بۆ سەر وڵاتەکە.

لەوەتای لە ساڵی 2015 وە پتر لە یەک ملیۆن پەنابەر ڕوویان لە ئەڵمانیا کرد، حکومەتی ئەنگیلا مێرکل کەوتووەتە ژێر فشارەوە بۆ ئەوەی وەرگرتنی پەنابەران رابگرێت.

XS
SM
MD
LG