Accessibility links

بومەلەرزە لە هەرێمی کوردستان و ڕۆژئاوای ئێرانیش دەداتەوە

دەزگای جیۆلۆجی ئەمەریکا بۆ چاودێری بومەلەرزە لە جیهان لەسەر ماڵپەڕی خۆی بڵاویکردووە 2 بومەرلەزە لە هەرێمی کوردستانی عێراقی داوە لە ناوچەیەک چەند کیلۆمەترێک لە باشوری ڕۆژهەڵاتی دەربەندیخانەوە دوورە.

دەزگاکە دەڵێت ئەمڕۆ دووشەممە لە کاژمێر 5:10 ی ئێوارە بومەلەرزەی یەکەم بە هێزی 5.4 پـلە بە پـێوەری ڕێختەر و لە قوڵایی 17 کیلۆمەتر لە ناوچەیەکی داوە کە نزیکەی 5 کیلۆمەتر لە باشوری ڕۆژهەڵاتی شاری دەربەندیخانەوە دورە.

بومەلەرزەی دووەمیش لە کاژمێر 5:42 ی ئێوارە بووە بە هێزی 4.7 پـلە بە پـێوەری ڕێختەر و لە قوڵایی 13 کیلۆمەتر لە ناوچەیەکی داوە کە تەنیا چەند کیلۆمەترێک لەوەی یەکەمەوە دوربووە.

کاربەدەستان لە هەردوو شاری دەربەندیخان و هەڵەبجەوە دەڵێن ژمارەیەک کەس بە سووکی برینداربوون.

هاوکات تەلەفزیۆنی ئێرانیش دەڵێت بومەلەرزەیەک بە هێزی 6 بە پێوانەی ڕێختەر لە ڕۆژئاوای وڵاتەکەی داوە واتە ناوچە هاوسنوریەکانی لەگەڵ عێراقدا.

هێشتا هیچ ڕاپۆرتێک نەدراوە لەسەر زیانە گیانی و ماڵییەکانی ئەو بومەلەرزەیەی ئێران کە نزیک بووە لە شوێنی بومەلەرزەکەی مانگی ڕابردووە.

لەو بومەلەرزەیەی لە ناوچەی سەرپێلی زەهاوی دا زیاتر لە 600 کەس گیانیان لە دەستدا.

This item is part of
XS
SM
MD
LG