Accessibility links

ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمەریکا بەهۆی تۆمەتی سێکسی لە دژی دەست لەکاردەکێشێتەوە


ترێنت فرانکس نوێنەری کۆماریەکان بۆ ویلایەتی ئەریزۆنا دەست لە کارکێشانەوەی خۆی لە پۆستەی راگەیاند دوای ئەوەی کۆمیتەی تایبەت بە هەڵسوکەوت و ڕەفتار لە خانەی نوێنەران ئاشکراکرد کە دەست بە لێکۆڵینەوە دەکات لەسەر شیانی ئەنجامدانی هەراسانکردنی سێکسی لەلایەن ئەم نوێنەرە.

لە ڕاگەیاندروێکیدا لە شەوی پـێنجشەممە، ترێنت فرانکس دانی بەوەدا نا کە دوو کارمەندی ناڕەحەتکردووە بەوەی باسی مەسەلەی دووگیانبوونی لەگەڵیاندا باسکردبوو، بەڵام ناوبراو نکۆڵی لەوەکرد کە دەستی بۆ جەستەی هیچ خانمێکی هاوکاری لە کۆنگرس بردبێت و هیچ هەوڵیکی ئاماژەی سێکسی لەگەڵیاندا باسکردبێت.

جێی ئاماژەیە ترێنت فرانکس و هاوسەرەکەی دوو منداڵی جوتەی 3 ساڵانیان هەیە و ئەو 2 منداڵە لە ئەنجامی پیتاندنی توی فرانکس لە رەحمی خانمێکی دیکەدا لە دایک بوون ، نەک لە هاوسەرەکەی خۆی و دەشڵێت حەزدەکەن منداڵی سێهەمیشیان ببێت. فرانکس گوتی دوێنێ سەرۆکایەتی خانەی نوێنەرانی ئاگادارکردەوە کە لە رۆژی 31 مانگی یەکی ساڵی 2018 کونگرس بەجێ دەهێڵێت.

XS
SM
MD
LG