ئێران بە فەرمی ڕەخنەی لە سوید گرت لە بەرامبەر پـێدانی ڕەگەزنامەی سویدی بە مامۆستایەکی زانکۆ کە لە ئێران بڕیاری لەسێدارەدانی بۆ دراوە بە تۆمەتی سیخوڕی
سەرۆکی تورکیا جارێکی دیکە لەسەر پـرسی پشتیوانیکردن لە هێزە کوردیـیەکانی سوریا ڕەخنەی لە ئەمەریکا گرتەوە و گوتی هەتا ئێستا واشنتن بەڵێنەکانی بۆ ئێمە لەم بارەیەوە نەبردووەتەسەر
داگایەکی میسر حوکمی لەسێدارەدانی بۆ 4 کەس دەرکرد و سزای زیندانی بۆ 26 کەسی دیکە، ئەمەش بە تۆمەتی تێرۆرستی، لەوانە پـێکهێنانی شانەیەکی تێرۆرستی و هەوڵی کوشتنی دادوەرێک
پارێزەرێک دەڵێت دوو ئەندامی بنەماڵەی فەرمانڕەوای وڵاتی کوەیت بە تاوانبار دانراون بەهۆی سوکایەتیپێکردن بە سەرۆکی پەرلەمانی وڵاتەکە
تورکیا بە فەرمی ناوی جادەی بەردەم باڵیۆزخانەی ئەمەریکای لە ئەنکەرە گۆڕی، ئەمەش وەک کاردانەوەیەک لە بەرامبەر بەردەوامبوونی پشتیوانی ئەمەریکا لە هێزە کوردیـیەکانی سوریا
وەزیری نەوتی عێراق بە نیازە بەر لە کۆتایی ئەم هەفتەیە سەردانی تورکیا بکات، ئەمەش لەسەر داوایەکی فەرمی لە لایەن هاوتا تورکەکەیەوە
لەشکری وڵاتی میسر دەڵێت ئەفسەرێک و دوو سەرباز کوژراون لەو شەڕەی نیمچە دوڕگەی سینا لەگەڵ توندڕەواندا
لەشکری ئیسرائیل ئەمڕۆ دووشەممە ڕایگەیاندووە هێرشی ئاسمانی کردۆتە سەر پێگەیەکی ژێرزەمینی توندڕەوان لە کەرتی غەزە
دەستە و تاقمە فریاگوزاریەکان و بە هاناوەچووەکانی لە ئێران گەیشتوونەتە شوێنی کەوتنەخوارەوەی فڕۆکەکەی دوێنێ یەکشەممە تێکشکا و 65 کەسی تیادابووە
تەلەفزیۆنی فەرمی وڵاتی سوریا دەڵێت هێزەکانی سەر بە حکومەتی وڵاتەکە لە چەند کاتژمێری داهاتوودا دەست دەکەن بە چوونە ناو شاری کوردنشینی عەفرینەوە.
هێزێکی نیمچە لەشکری شیعەکانی عێراق دەکەونە بۆسەیەکی تێرۆریستانی دەوڵەتی ئیسلامیەوە و بەلانی کەم 27 کەس لە چەکدارە شیعەکان کوژراون.
کۆمەڵەی سوریا بۆ چاودێری مافەکانی مرۆڤ دەڵێت بەرپـرسێکی ناسراو هاوبەندی هەیئەت تەحریر ئەلشام (بەرەی نوسرەی) جاران بە گولـلەی گروپـێکی دیکەی چەکداری توندڕەو لە ڕۆژئاوای پارێزگای حەلەب کوژراوە
لەشکری میسر دەڵێت لە ماوەی یەک هەفتە لە ئۆپەراسیۆنە لەشکریـیە فراوانەکەی لە دژی گروپە تێرۆرستیـیەکانی نێو وڵاتەکەی لە باکور و ناوەڕاستی سینا 3 ئەندامی سەرەکی گروپە تێرۆرستیـیەکان کوشتووە
دادگایەکی ئستەنبوڵ فەرمانی ئازادکردنی بە مەرجی بۆ ڕۆژنامەوان دێنیز یوجەلی ئەڵمانی بە ڕەگەز تورکی دەرکرد، ئەوەی کۆمەڵێک تۆمەتی ئاڕاستەکراوە کە سزاکانیان دەگاتە 18 ساڵ زیندانی
ئەویش شکستهێنان بە داعش و گەیشتن بە چارەسەرێکی سیاسی لەسەر بنەمای وتووێژەکانی جنێڤ بۆ ئەو شەڕەی لە ساڵی 2011 وە ئەو وڵاتەی گرتووەتەوە
ڕاوێژکاری ئەڵمانیا دەڵێت هێشتا کۆسپ لە بەردەم ئاسایـیبوونەوەی پەیوەندیـیەکانی نێوان بەرلین و ئەنکەرە هەن، لەوانە پـرسی ئەو ڕۆژنامەوانە ئەڵمانیـیە بە ڕەچەڵەک تورکەی لە تورکیا دەستگیرکراوە
سەرۆکی ئەمەریکا دەڵێت کۆشکی سپی لەگەڵ دەسەڵاتدارێتی خۆجێی کاردەکات بۆ لێکۆڵینەوە لە تەقەکردنەکەی دوێنێ چوارشەممە، ئەوەی لە ئامادەیی مارجۆری ستۆنمان دۆگلاسی فلۆریدا ڕوویدا
وەزیری بەرگری ئەمەریکا جارێکی دیکە داوای لە تورکیا کرد سەنگی بخاتە سەر شەڕی دژی داعش، ئەمەش پاش ئەوەی پەیوەندیـیەکانی نێوان واشنتن و ئەنکەرە گەیشتووەتە ئەوپەڕی گرژی
وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا گەیشتە لوبنان و لەوێ گوتی وڵاتەکەی لە پاڵ گەلی لوبناندا دەبێت لە پـێناو لوبنانێکی ئازادی دیموکرات
کەسێکی تەمەن 19 ساڵ 17 کەسی کوشت لە ناوە و دەرەوەی قوتابخانەیەکی ئامادەیی لە شاری پارکلاندی باشوری ڕۆژهەڵاتی ویلایەتی فلۆریدا، ئەمەش یەکێکە لە خوێناویترین کوشتنکاریـیەکان
زیاتر نیشـان بده