Accessibility links

سەرۆک ترامپ دەڵێت مسۆگەرکردنی سەلامەتی خوێندنگەکان لە ئەمەریکا ئەرکێکی سەرەکی دەبێت


سەرۆکی ئەمەریکا دەڵێت کۆشکی سپی لەگەڵ دەسەڵاتدارێتی خۆجێی کاردەکات بۆ لێکۆڵینەوە لە تەقەکردنەکەی دوێنێ چوارشەممە، ئەوەی لە ئامادەیی مارجۆری ستۆنمان دۆگلاسی فلۆریدا ڕوویدا و بووە مایەی گیان لەدەستدانی 17 کەس و برینداربوونی 12 کەسی دیکە کە ژیانی پـێنجیان لە مەترسیدایە.

سەرۆک ترامپ ئەمڕۆ پـێنجشەممە وتارێکی سەبارەت بە ڕووداوەکە پـێشکەشی خەڵکی ئەمەریکا کرد و تیایدا گوتیشی بەڕێوەبەرایەتیـیەکەی لەگەڵ کاربەدەسـتە خۆجێـیەکان کاردەکات بۆ مسۆگەرکردنی سەلامەتی لە قوتابخانەکانی ئەمەریکا و هەروەها چارەسەرکردنی بابەتەکانی پەیوەست بە تەندروستی مێشک و دەروونیـیەوە.

گوتیشی لەم مانگەدا لەگەڵ فەرمانڕەوا و داواکارانی گشتی ویلایەتەکان کۆدەبێتەوە تاوەکو خوێندنگەکان و ژیانی منداڵان زیاتر پارێزراوتربکەن. گوتیشی ئەم پـرسە لەسەروو هەموو کارەکانی دەبێت.

پاشان سەرۆکی ئەمەریکا سەرەخۆشی لە کەسوکاری قوربانیـیەکان کرد و گوتی "با نوێژ و نزا بۆ قوربانیـیەکان و کەسوکاریان بکەین." داواشی لە خوێندکاران کرد ئەگەر هاتوو هەرچ کێشەیەکیان هەبوو بە مامۆستاکانیان و خێزانەکانیان و پـۆلیس بڵێن.

بەر لە وتارەکە، سەرۆک ترامپ فەرمانی بە هەموو دەزگا حکومیـیەکانی فیدراڵی کرد ئاڵای وڵاتەکە بۆ نیوە دابگرن وەک ڕێزلێنان لە قوربانیـیەکان.

XS
SM
MD
LG