Accessibility links

پارێزەرێک دەڵێت دوو ئەندامی بنەماڵەی فەرمانڕەوای وڵاتی کوەیت بە تاوانبار دانراون بەهۆی سوکایەتیپێکردن بە سەرۆکی پەرلەمانی وڵاتەکە.

شێخ عەتبە ئال سەباح، برازای میری فەرمانڕەوای کوەیت کە پـێشتر سەرۆکی دەزگای ئاسایشی نیشتمانی بووە و هەروەهاش شێخ خەلیفە ئال سەباح، خاوەنی ڕۆژنامەی ئەلوەتەن لە نێو ئەو شەش کەسەدا بوون کە ئەمڕۆ دووشەممە دادگا سزای داون.

پارێزەر سعود ئەلحەمدان کە پارێزەری مەرزوق ئەلغانم سەرۆکی پەرلەمانە، ئەم هەواڵی سزادانەی بۆ ئاژانسی دەنگ و باسی ئەسیۆشێتد پرێس پشتڕاستکردەوە.

ئەلحەمدان دەڵێت هەر یەکێک لە گوناهبارکراوەکان بە پێنج ساڵ زیندانیکردن و هەروەهاش پێنج هەزار دیناری کوەیتی سزا دراون.

بەشێکی تری ئەم دۆسێیە تایبەتە بەو ژمارە خەڵکەی گروپێکی تێکستیان دروستکردبوو لەسەر تۆڕی واتس ئاپ بە مەبەستی بڵاوکردنەوەی ڤێدیۆی ساختە و دروستکراو لەسەر دادوەرانی کوەیتی لە کاتی وەرگرتنی بەرتیلدا.

پارێزەر سەعود ئەلحەمدان دەڵێت برازاکەی میری کوەیت رووبەڕووی پێنج ساڵی تری زیندانیکردن دەبێتەوە بەهۆی ئەو گروپەی واتس ئاپەوە.

XS
SM
MD
LG