Accessibility links

میسر باس لە زیانە گیانییەکانی کردە ئاسایشیەکەی دەکات


لەشکری وڵاتی میسر دەڵێت ئەفسەرێک و دوو سەرباز کوژراون لەو شەڕەی نیمچە دوڕگەی سینا لەگەڵ توندڕەواندا.

ئەمەش یەکەمین جارە لەشکری میسر زیانی گیانی خۆی ڕابگەیەنێت لەوەتای رۆژی شەشی ئەم مانگی دووەوە کە قاهیرە ئۆپەراسیۆنێکی ئاسایشی سەرتاسەری ڕاگەیاند دژ بە توندڕەوان لە وڵاتەکەدا.

دەمڕاستی لەشکر لە راگەیاندنەکەی ئەمڕۆ دووشەممەیدا ئاماژەی بەوەش کردووە ئەفسەرێک و دوو پلەداری تری سەربازی لەو شەڕانەدا بریندارن کە بە مەبەستی کۆتاییهێنانە بە چەند ساڵەی توندڕەوانی یاخیبوو.

ثامر ئەلڕیفاعی دەشڵێت چوار توندڕەویش کوژراون.

ئەم ئۆپەراسیۆنە ئاسایشیە ناوجەرگەی سینا و هەروەها بەشەکانی تری دێلتای نیل و بیابانی ڕۆژئاوای وڵاتەکە و ناوچە سنورییەکانی نێوان میسر و لیبیاش دەگرێتەوە و هەموو بەشەکانی لەشکری تیادا بەکاردەهێنرێت.

XS
SM
MD
LG