Accessibility links

وەزیری بەرگری ئەمەریکا داوا لە تورکیا دەکات سەنگی بخاتە سەر شەڕی دژی داعش


وەزیری بەرگری ئەمەریکا جارێکی دیکە داوای لە تورکیا کرد سەنگی بخاتە سەر شەڕی دژی داعش، ئەمەش پاش ئەوەی پەیوەندیـیەکانی نێوان واشنتن و ئەنکەرە گەیشتووەتە ئەوپەڕی گرژی لەسەر تێڕوانینی جیاوازی هەردوولایان بۆ هێزەکانی یەپەگە.

جەیمس ماتس ڕۆژی چوارشەممە لە برۆکسل لەگەڵ نورەدین جانیکلی هاوتا تورکەکەی کۆبووەوە و ئەو داوایەی لێکرد و گوتی دەبێت هەموو لایەک کاربکات بۆ ڕێگەگرتن لەوەی داعش بتوانێت جارێکی دیکە خۆی لە ناو سوریا ڕێکبخاتەوە.

وەزیری بەرگری تورکیا لای خۆیەوە بە ڕۆژنامەوانانی گوت داوای لە ماتس کردووە ئەمەریکا کۆتایی بە پەیوەندیـیەکانی لەگەڵ یەپەگە بهێنێت و لە هێزەکانی سوریای دیموکرات نەیانهێڵێت.

بەپـێی وەزارەتی بەرگری ئەمەریکا، هەردوو وەزیر قایلبوون بە درێژەدان بە هەماهەنگی لەشکری نێوان هەردوو وڵات.

XS
SM
MD
LG