Accessibility links

وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا سەردانی لوبنان دەکات


وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا گەیشتە لوبنان و لەوێ گوتی وڵاتەکەی لە پاڵ گەلی لوبناندا دەبێت لە پـێناو لوبنانێکی ئازادی دیموکرات.

ڕێکس تیلەرسن ئەمڕۆ پـێنجەشەممە گەیشتە بەیرووتی پایتەخت و لەوێ لەگەڵ میشێل عۆن سەرۆکی لوبنان کۆبووەوە و هیوای خواست لوبنان ئایندەیەکی سەقامگیر و پـڕشنگداری هەبێت.

پاشان بە جودا لەگەڵ هەریەک لە نبیه بەری سەرۆکی پەرلەمانی لوبنان و سەعەد حەریری سەرۆک وەزیر کۆبووەوە.

سەرچاوە دیپـلۆماسیـیە لوبنانیـیەکان لە بەیرووت بە ئاژانسی دەنگ‌وباسی فڕانس پـرێسیان گوتووە ئەمەریکا بە فەرمی بابەتەکانی بۆ ڕانەگەیاندوون کە تیلەرسن بە نیازە لەم سەردانەی لەگەڵ کاربەدەستانی لوبنانی تاووتوێی بکات. گوتوشیانە لوبنان لای خۆیەوە جەخت دەکاتەوە سەر ڕەتکردنەوەی هەڕەشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر لوبنان.

چاوەڕوان‌دەکرێت لە پاش کۆبوونەوەکان تیلەرسن کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی سازبکات و دواتر لە پاش نیوەڕۆ بەرەو تورکیا بەڕێبکەوێت.

XS
SM
MD
LG