لەشکری میسر دەڵێت لە ماوەی یەک هەفتە لە ئۆپەراسیۆنە لەشکریـیە فراوانەکەی لە دژی گروپە تێرۆرستیـیەکانی نێو وڵاتەکەی لە باکور و ناوەڕاستی سینا 3 ئەندامی سەرەکی گروپە تێرۆرستیـیەکان کوشتووە.
عەقید تامر ئەلرفاعی گوتەبێژی لەشکری میسر لە بەیانـنامەدا ئەمڕۆ هەینی گوتیشی 224 کەسی تێرۆرست، لەوانەی فەرمانی گرتنیان بۆ دەرچوو دەسـتگیرکراون. هەروەها 10 گومانباریش لە ناوچە بیابانیـیەکان دەستگیرکراون.
گوتیشی 68 شوێن و عەمباری چەک و تەقەمەنی تێرۆرستان تۆپـبارانکراون و 150 حەشارگەی ماددەی هۆشبەر و ئامێری پەیوەندی بێتەل و ئازوقەی تێرۆرستان وێرانکراون لەگەڵ 10 ئۆتۆمبیل و 22 ماتۆرسکل تێکشکێنراون و 28 بۆمبی چێنراو پـوچەڵکراونەتەوە.
پاشان گوتی هێزەکان لەشکر و پـۆلیس لە ئۆپەراسیۆنەکەیان بەردەوام دەبن هەتا ئەو کاتەی تێرۆرستان لە وڵاتەکە ڕیشەکێش دەکەن.